نزیکەی 11 هەزار کارمەندی کۆمیسیۆن لە دهۆک شایستە داراییەکانیان خەرج دەکرێت
- بزنس
- 28 کانوونی دووەم

ژمارەیەک لە کارمەندانی سەر سندوق لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکدا، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ئۆفیسی دهۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لیژنەی سەرپەرشتی بۆ پرۆسەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر سندوق پێکهێناوە، هەفتەی داهاتوو پارەکە دابەش دەکرێت.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە هەفتەیەکە پارەی کارمەندانی کۆمیسیۆن گەیشتووەتە لقەکانی بانکی TBI لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهۆی کەمی لقەکانی ئەو بانکە نەتوانرا پارەکە بەسەر کارمەنداندا لەکاتی خۆی دابەشبکرێت کە ژمارەیان 41 هەزار کەسە بۆیە لەڕێگەی لقی بانکە حکومییەکانەوە شایستە داراییەکان دابەشدەکرێت و کارمەندان لە نزیکترین بانکی خۆیان پارەکە وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: خالد عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤای گوت، "10 هەزار و 561 کارمەند، دابەشی سەر 10 بانکی سنووری پارێزگای دهۆک کراوە، هەندێک ڕێکاری کەم ماون بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندان."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کارمەندانەی کۆمیسیۆن کە فەرمانبەری حکومەتی 150 هەزار دیناریان پێدەدرێت، دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان 250 هەزار دینار وەردەگرن و کارمەندە یەدەگەکانش لەنێوان 50 بۆ 100 هەزار دینار وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ماستەرپلانی گەشتیاریی سۆران؛ خەرەندی ڕواندز پڕئاو دەكاتەوە
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەكی پێوانەیی تۆماردەكات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس پەیامێک ئاڕاستەی هەموو جیهان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەكی پێوانەیی تۆماردەكات