حەسەن شەریف گۆرانییەک لەسەر کاری کۆڵبەری بەرهەمدەهێنێت

شەیری بکە لە:

 

ئاڤا نیوز

هونەرمەندی کورد حەسەن شەریف، بەرهەمێکی نوێی بە ناوی (دبن بارێ ژیانێ) تایبەت بە سەختییەکانی ژیانی کۆڵبەری  لە شێوەی ڤیدیۆکلیپدا بڵاوکردەوە.

چیرۆکی سەرەکی: چیرۆکی گۆرانییەکە دەربارەی پیشەی سەختی سەر سنوورەکان و بە تایبەتیش ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە ئەویش کاری کۆڵبەرییە، ڤیدیۆ کلیپەکە لە نێو بەفردا وێنەگیراوە و کۆڵبەران و کارە سەختەکەیان بۆ بژێوی ژیانیان نیشاندەدات.

زانیاریی زیاتر: موئەیەد تەیب شیعری گۆرانییەکەی نووسیوە و حەسەن شەریف هەر خۆی ئاوازی بۆ داناوە. گۆرانییەکە ستایلێکی غەمگینی هەیە و تێیدا کەمال جەیلان ئامێری دودوک دەژەنێت و (گورسێل دایان) کاری دابەشکردنی موزیکی بۆ ئەنجامداوە.

باکگراوند: حەسەن شەریف یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کورد و ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە لە بواری هونەریدا کاردەکات و گۆرانی دەڵێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ