سویسرا ئێران بە گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی لە زیندانەکانیدا تۆمەتبار دەکات
- جیهان
- 25 کانوونی دووەم

ئاڤا نیوز
هاووڵاتییەکی سویسری لە نێو زیندانێکی پارێزگای سمنانی ئێران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، بەڵام سویسرا ڕەتی دەکاتەوە و دەڵێت، بەهۆی ئەشکەنجەدانەوە بووە.
وێنە گەورەکە: پاش ئەوەی لە زیندانێکی پارێزگای سمنانی ئێران، هاووڵاتییەکی وڵاتی سویسرا کە بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیر کرابوو، بەیانی ڕۆژی پێنجشەممەی 09-01-2025 سەرۆکی دادوەریی پارێزگای سمنان ئاشکرای کرد کە لە شوێنی دەستگیرکردنەکەی خۆی ئەو هاووڵاتییە سویسرییە کۆتایی بە ژیانی هێناوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: داواکاری گشتی فیدراڵی سویسرا ڕایگەیاند:
- لێکۆڵینەوە لە مردنی ئەو هاووڵاتییەمان دەکەین کە لە زیندانی سمنان لە ئێران گیانیلەدەستداوە.
- بەپێی یاسای سزادانی ئەو وڵاتە نیشانەی مردنی نائاسایی و بەتایبەتی تاوان لە کەیسەکەدا بەدی دەکرێت.
زانیاری زیاتر: بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانی سویسرا تەرمی ئەو هاووڵاتییە سویسرییە لە ئێرانەوە گەڕێنرایەوە بۆ سویسرا.
لەلایەکی دیکەوە: میدیاکانی سویسرا بڵاویان کردەوە کە دەسەڵاتدارانی ئێران وردەکارییەکانی "شێوازی خۆکوشتن"ـی ئەو پیاوە 64 ساڵەیان خستووەتەڕوو و پێشبینییان کردووە کە لەوانەیە مردنی ئەو هاووڵاتییە لە ئەنجامی "ئەشکەنجەدان لە زیندان" بووبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵانی ڕابردوودا، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەیان کەسی دوو ڕەگەزنامەیی و بیانییان دەستبەسەر کردووە کە زۆربەیان بە تۆمەتی سیخوڕی و بابەتی ئەمنیی دەستبەسەر کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا میدیا ناوی قایمقامی خورماڵ بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
هەموو شتێک دەربارەی سەری ساڵی ئێزدیی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنفالێک لەپێشمانەوە
14 نیسان
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر خانووێک دوای 31 ساڵ خاوەنی بۆ پەیدا دەبێت
13 نیسان
بەرگریی شارستانیی سلێمانی مەلەكردن لە چەم و ڕووبارەكان قەدەغە دەکات
13 نیسان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هاوکاری دارایی زانکۆی هارڤارد ڕادەگرێت
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ دۆخی سوودانییەکان لە کەمپێکی پەنابەران لە چاد
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: پووتین ئامادەیە بۆ ڕێککەوتنی هەمیشەیی لەگەڵ ئۆکراینا
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شوێنی بەڕێوەچوونی خولی دووەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دوو مەرج بۆ ئێران دادەنێت
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چین پەرە بە دانانی سیستمی وزەی خۆر دەدات