ئاڤا بەدواداچوون بۆ خانەنشینکردنی مامۆستا و فەرمانبەرە دوورخراوەکان دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا بەدواداچوون بۆ خانەنشینکردنی مامۆستا و فەرمانبەرە دوورخراوەکان دەکات

خانەنشینێک لە کاتی وەرگرتنی مووچە

ئاڤا نیوز

ئەو مامۆستایانەی فەسڵکراون چاوەڕوانی ئەوەن بڕیاری خانەنشینی بیانگرێتەوە، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە دەڵێت 'هەر فەرمانبەر و مامۆستایەکی فەسڵكراو، دەبێت تەمەنیان 50 ساڵ بێت، بۆ ئەوەی خانەنشین بکرێت'.


وێنە گەورەکە: ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی خزمەتی 15 ساڵیان هەیە و تەمەنیان لەنێوان 40 بۆ 45 ساڵە، چاوەڕوانی ئەوەن بڕیاری خانەنشینی بیانگرێتەوە، بەڵام بە جێبەجێکردنی یاسایی خانەنشینی عێراق لە هەرێمی کوردستان کێشەیان بۆ دروست بووە، لەسەر داوای ئەوان ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ ئەو بابەتە کردووە.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:

- هەر کەسێک پێش 1-7-2024، ئەگەر 15 ساڵ خزمەتی هەبووایە و تەمەنی 45 ساڵ بووایە، خانەنشین دەکرا.

- بەڵام دوای 1-7-2024، هەر فەسڵکراوێک بیەوێت خۆی خانەنشین بکات، دەبێت تەمەنی 50 ساڵ بێت و خزمەتی 20 ساڵی هەبێت، بۆیە ئەو کەسانەی 15 ساڵ خزمەتیان هەیە و فەسڵکراون، خزمەتەکەیان دەفەوتێت و بۆیان حساب ناکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: