ترەمپ: سعودیە نایەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە

شەیری بکە لە:
ترەمپ: سعودیە نایەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە

ئاڤا نیوز

 

محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە داواكارییەكی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی سعودیە و ئیسرائیل ڕەت دەكاتەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا یەکەم پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە ئەنجامدا و داوای كرد دۆسیەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی سعودیە و ئیسرائیل كارا بكرێتەوە، بەڵام شازادەی جێنشینی سعودیە ئەم داواکارییەی ترەمپی ڕەتکردۆتەوە.

 

لێدوانی فەرمی:  دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: "لە ئێستادا سعودیە ڕەتی دەکاتەوە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاتەوە، بەڵام دڵنیام لە داهاتوودا واژۆ لەسەر ڕێکكەوتنامەی ئەبراهەم دەکات".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سعودیە دامەزراندنی دوو دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ ئیسرائیل و فەڵەستین بە مەرجی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل داناوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ