ئەمریکا و یەمەن کار بۆ وەستاندنی هێرشی حووسییەکان دەکەن

شەیری بکە لە:
ئەمریکا و یەمەن کار بۆ وەستاندنی هێرشی حووسییەکان دەکەن

ئاڵای یەمەن و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

ئاڤا نیوز


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند, مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد بن موبارەک، سەرۆکوەزیرانی یەمەن، ئەنجام داوە و چەند بابەتێکیان تاوتوێ کردووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوەکە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا گفتوگۆ لە سەر هاوکاریی نێوان ئەمریکا و یەمەن کراوە بۆ وەستاندنی هێرشەکانی حوسییەکان لە ناوچەکەدا.

 

ئەمەش بزانە: حوسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، سەنعای پایتەخت و بەشێکی بەرچاو لە خاکی یەمەنیان لە ژێر دەستدایە. لە ماوەی شەڕی غەززەدا، دەیان جار هێرشیان کردووەتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە کەنداوی عەدەن و دەریای سوور.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ