پێشکەشکارێک دەبێتە وەزیری بەرگریی ئەمریکا

شەیری بکە لە:
پێشکەشکارێک دەبێتە وەزیری بەرگریی ئەمریکا

پیت هێگسێس، وەزیری نوێی بەرگریی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دەستنیشانکردنی 'پیت هێگسێس'ـی وەک وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە پەسەند کرد کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە پێشنیاز کرابوو.

 

زانیاریی زیاتر: هێگسێس لەدایکبووی ساڵی 1980ـیە، ئەو پێشتر ئەفسەری سوپا بووە، جیاواز لە خزمەتکردن لە سوپای ئەمریکا، میدیاکار بووە و وەک پێشکەشکار لە کەناڵی فۆکس نیوز کاری کردووە.

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سەرەڕای ئەوەی هێگسێس تۆمەتبار بوو بە خراپیی ڕەفتاری سێکسی و زیاد خواردنەوەی کحول و هەروەها ناشایستەیی لە بەڕێوەبردنی گەورەترین هێزی سەربازیی جیهان، بەڵام ئەنجوومەنی پیران دەستنیشانکردنەکەیان پەسەند کرد.

 

چی ڕوویدا: لە دەنگداندا سێ ئەندامی کۆمارییەکان دەنگیان لە دژ دا و بەم پێیە دەنگەکان بوون بە 50 بەڵێ و 50 نەخێر، بۆیە جی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەنگی یەکلاکەرەوەی دا و ئەوەش لە بەرژەوەندیی هێگسێس بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ