ژمارەیەک هاووڵاتی ئەفغانى و پاکستانى و فلیپینى لە شارەزوور دەستگیرکران
- کوردستان
- 24 کانوونی دووەم
ژمارەیەک کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە کاتی ئەرکدا
ئاڤا نیوز
لە قەزای شارەزوور ژمارەیەک هاووڵاتی ئەفغانى و پاکستانى و فلیپینى دەستگیرکران کە بە نایاسایی هاتبوونە خاکی هەرێمی کوردستان و بەرەو شارەکانی باشووری عێراق دەڕۆشتن.
وێنە گەورەکە: ئەو هاووڵاتییانەی دەستگیرکراون، خەڵکی ئەفغانستان و پاکستان و فلیپین بوون، بەشێوەی یاسایی چوونەتە خاکی ئێران بەڵام لەوێوە بەنایاسایی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و ویستوویانە بەرەو باشووری عێراق بڕۆن، بەڵام لە قەزای شارەزوور لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکراون.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد سەعید، بەڕێوبەری یاریدەرێتی ئاسایشی شارەزوور، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "دوای کۆکردنەوەی زانیاریی و چاودێریکردن توانرا 13 هاووڵاتیى ئەفغانى و پاکستانى و فلیپینى دەستگیربکەین، کە لە هەوڵدابوون بە شێوەیەکى نایاسایى بەرەو باشووری عێراق بڕۆن".
چۆن دەستگیرکراون: نەوزاد سەعید، گووتی: "لەسەر رێگای قەزای شارەزوور بۆ دەربەندیخان نزیک گوندی میرەدێ، لەژێر پردێکی پەڕینەوە 13 کەسەکەمان دەستگیرکرد، ئەو کەسانە بەشێوەیەکى نایاسایى لە ئێرانەوە هاتوونەتە هەرێمى کوردستان و ویستویانە بەرەو ناوچەکانى باشووری عێراق بڕۆن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەوتەی لایەنە ئەمنییەکان، هەندێکجار هاووڵاتییانی بیانی بەتایبەت خەڵکی ئەفغانستان و پاکستان و فلیپین و چەند وڵاتێکی دیکە، ڕێگەی هەرێمی کوردستان بە نایاسایی دەگرنەبەر وەک ڕێگەی گەشتن بە تورکیا، ناوبەناویش ئەو کۆچبەرە نایاساییانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیر دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
ناتانیاهۆ دوو ئامێری پەیجەر بە دیاری دەدات بە ترەمپ
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆنی ناخۆشی کارگەیەکی زەیت خەڵکی گوندێکی دهۆک نیگەران دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەهدینان باشترین میدیای دەڤەرەکەیە
3 شوبات
كارمەندانی تەندروستیی شەقڵاوە ڕێژەی 50%ـی دەرماڵەی مەترسییان لێ بڕاوە
3 شوبات
خانوویەک بەهەموو کەلوپەلەکانیەوە بۆ بەخشراوێکی سۆران دابین دەکرێت
3 شوبات
لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا ڕێژەی سەوزایی هەرێمی کوردستان لە 15% گەیێندراوەتە 18%
3 شوبات
ههمواری یاسای بودجه، كوا ڕۆڵی كورده دۆستهكانی بهغدا له پهرلهمانی عێراق؟
2 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو کارەبای هەشت گەڕەکی دیكەی هەولێر دەکرێت بە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەوتنەخوارەوەی بەرزکەرەوە لە پرۆژەکانی دهۆک زیادی کردووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قوتابیانی گوندی ئیمنکی لەبەر نەبوونی قوتابخانە واز لە خوێندن دەهێنن