شاندی دەم پارتی: ئۆجەلان ئاشتی دەوێت

شەیری بکە لە:
شاندی دەم پارتی: ئۆجەلان ئاشتی دەوێت

شاندی دەم پارتی

ئاڤا نیوز

شاندی دەم پارتی لە راگەیێندراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی دوێنێیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئاشکرا دەکات و دەلێت: ئۆجەلان دووپات لە بەردەوامی دانوستان  و ئاشتی لەگەڵ تورکیا دەکاتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ چوارشەممە، 2025-1-22، شاندی دەم پارتی کە لە سڕی سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان پێکهاتبوون بۆ جاری دووەم سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکەیان کرد و بۆ ماوەی 4 کاتژمێر کۆبوونەوە.

ڕاگەیێندراوی فەرمی: شاندی دەم پارتی لە ڕاگەیێنراوێک بەشێک لە پەیامی ئۆجەلانی بڵاو کردەوە بەم شێوەیە:

یەکەم: هاوخەمی ئاراستەی قوربانیانی ئاگرەکەی پارێزگای بۆڵو دەکات و هیوای زووچاکبونەوە بۆ برینداران دەخوازێت.

دووەم: ئۆجەلان دووپات لە بەردەوامی دانوستان  و ئاشتی لەگەڵ تورکیا دەکاتەوە.

سێیەم: لەداهاتوویەکی نزیک دا کۆی پەیامەکە لە ڕێگەی ڕاگەیێندراوێک بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە

چوارەم: پێڤاژووی ئاشتی بۆ هەموو لایەک ئاشتی و ئازادییە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ