ئێران: حەماس چانسی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا لەناوبرد

شەیری بکە لە:
ئێران: حەماس چانسی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا لەناوبرد

محەممەد جەواد زەریف، یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران

ئاڤا نیوز


محەممەد جەواد زەریف، یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران لە داڤۆس ئاشکرای کرد کە ئەوان ئاگاداری هێرشەکەی حەماس لە 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو بۆ سەر ئیسرائیل نەبوون و ئەو هێرشە چانسی دانووستاندنەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێرانی لەگەڵ واشنتن لەناو برد.


 وێنە گەورەکە: لە دوای هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ـی ئۆکتۆبەی ساڵی ڕابردوو، ئێران لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار ڕەتی کردووەتەوە دەستی لە هێرشەکە هەبێت و بێئگایی خۆی نیشان دەدات. 


لێدوانی فەرمی: محەممەد جەواد زەریف، یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا لە میانەی کۆڕبەندی داڤۆس ڕایگەیاند: ''ئێمە ئاگاداری هێرشی  7ـی ئۆکتۆبەر نەبووین، بڕیار بوو لە9ـی ئۆکتۆبەردا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەمریکییەکان سەبارەت بە نوێکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران بکەین، بەڵام هێرشەکە ئەم پلانەی تێکدا''.

 

زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە دەستبەکاربوونی ترەمپ، زەریف گوتی: هیوادارم ترەمپ ژیرانە مامەڵە  لەگەڵ ئێران لە ماوەی خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەیدا بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ