
شاندی دەم پارتی
ئاڤا نیوز
شاندی دەم پارتی کە لە سڕ سوەرەیا ئۆندار و پەروین بوڵدان پێکهاتبوون بۆ جاری دووەم سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکەیان کرد و بۆ ماوەی 4 کاتژمێر کۆبوونەوە.
وێنە گەورەکە: لەسەر داوای دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی جەهەپە شاندی دەم پارتی بۆ جارێکی دیکە سەردانی گرتوخانەی ئیمرالی کرد، بۆ ئەوەی دوا پەیامی ئۆجەلان بۆ پرسی "چەکدانانی پەکەکە" بۆ دەسەڵاتدارانی تورکیا بهێنێتەوە، کۆبوونەوەکەی ئەمجارەی شاندەکە چوار کاتژمێری خایاندووە و ئەحمەد تورک، بەهۆی ئەوەی تەندروستی باش نەبووە، نەیتوانیووە لەگەڵ شاندەکە بڕوات.
بابەتە ستراتیژییەکە: باخچەلی داوای کردبوو، ئەمجارە شاندەکە کە چوونە ئیمراڵی دەبێت وەڵامی "چەکدانانی پەکەکە بەبێ مەرج" ڕابگەیێنن. دەم پارتی پێشوازی لە پێشنیازەکەی کرد و داوای کرد "چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجەلان بکەن بۆ ئەوەی بزانن وەڵامی ئەو چی دەبێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبوونەوەکەی ئەمجارەش بە داخراوی مایەوە و هیچ ووردەکارییەک دەربارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرا نەکراوە.
باکگراوند: لە22-10-2024، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی جەهەپە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی تورکیا داوای کردبوو کە ڕێبەری پەکەکە بێتە پەرلەمانی تورکیا و بڵێت پەکەکە کۆتایی هاتووە، ئەوە بوو کە لە 28-12-2025، شاندی دەم پارتی سەردانی ئیمرالییان کرد و دواتر لە ڕاگەیێنراوێکدا بۆچوونی ئۆجەلانیان دەربارەی پڕۆسەی ئاشتی بڵاوکردەوە کە گوتبووی "پاڵپشتی لە بانگەوازەکەی ئەردۆغان و باخچەلی دەکەم، پاراستنی برایەتی تورک و کورد بەرپرسیارییەتیەکی مێژووییە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 5 خولەک لەمەوپێش
لالش میدی بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاسایشی ئەمریکا دزی لێ دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی کوردستان بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی پاپا دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی پاڵپشتی لە ئەحمەد شەرع دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی کوردستان بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی پاپا دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی ئیمرالی پەیامی نوێی ئۆجەلان لەسەر پڕۆسەی ئاشتی ئاشکرا دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات