سەرۆکی کاتیی پەرلەمان داوای دانیشتن دەکات و بە ئەگەرێکی زۆرەوە پارتی و یەکێتی ئامادەنابن
- کوردستان
- 22 کانوونی دووەم

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
لەسەر داوای سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان، بانگهێشتی پەرلەمانتارانی خولی شەشەمی پەرلەمان کراوە بۆئەوەی ئەمڕۆ تەواوکاری دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان بکەن و دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرن، بەڵام بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکان لەسەر دابەشکردنی پشک و پۆستەکان پێناچێت ئەمڕۆ دانیشتنەکە بەڕێوەبچێت.
وێنە گەورەکە: 50 ڕۆژ بەسەر یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕیوە، هێشتا لایەنەکان نەگەیشتوونەتە بنەمایەک بۆ یەکلاییکردنەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی، سەرۆکی کاتیی پەرلەمانیش کە ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێیە داوایکردووە ئەمڕۆ دانیشتنەکە تەواو بکرێت و دەستەی سەرۆکایەتیی یەکلابکرێتەوە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا میدیا، ئەمڕۆ ئەگەر دانیشتنەکەش بکرێت هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ناکرێت، چونکە لایەنەکان لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان یەکلایی نەبوونەتەوە، بەئەگەرێکی زۆریش فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی ناچنە نێو هۆڵی دانیشتن و بەمەش ڕێژەی یاسایی بۆ کۆبوونەوە تەواو نابێت و دانیشتنەکە بۆ جاری سێیەم بەکراوەیی دەهێڵدرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاندبوو، ئەگەر ڕۆژی چوارشەممە دەستەی سەرۆکایەتی هەڵنەبژێردرێت، محەممەد سلێمان کە بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمانە لە سەرۆکایەتی دانیشتنی پەرلەمان دەکشێتەوە، بەمەش ئازاد حەمە ئەمین، پەرلەمانتاری یەکێتیی بەپێی ڕیزبەندی تەمەن دەبێتە سەرۆکی کاتی دانیشتن.
باکگراوند: ڕۆژی 2024-12-2 یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرا، لەو دانیشتنەدا بۆ پۆستەکانی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێری پەرلەمان 16 پەرلەمانتار لە یەکێتی و پارتی و نەوەی نوێ خۆیان کاندید کرد، بەڵام بەهۆی نەبوونی ڕێککەوتنی سیاسی هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نەکرا و دانیشتنەکە بەکراوەیی هێڵرایەوە تا ئەوکاتەی لایەنە سیاسییەکان ڕێککەوتن لەسەر دابەشکردنی پشک و پۆستەکان دەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عومان: دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران زۆر ئەرێنی بوون
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیس خەزعەلی: سەرۆکی سووریا بێتە عێراق دەستگیردەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا: پووتین ئاگربەستی ناوێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی شەهیدان و ئەنفالکراوان و تەندروستی کۆیە سەردانی بەغدا دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی شەهیدان و ئەنفالکراوان و تەندروستی کۆیە سەردانی بەغدا دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت