دوای 13 ساڵ کونسوڵخانەی تورکیا لە حەلەب دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
دوای 13 ساڵ کونسوڵخانەی تورکیا لە حەلەب دەکرێتەوە

باڵیۆزخانەی تورکیا لە دیمەشق

ئاڤا نیوز

دوای 13 ساڵ، تورکیا باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە شاری حەلەب لە سووریا کردەوە و شاندێکی دیپلۆماسی تورکیا لە کونسوڵخانەکە دەستبەکاربوون.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 2024-12-14 باڵیۆزخانەی تورکیا لە دیمەشق کرایەوە، بورهان کۆرۆ ئۆغڵو، بەرپرسی کاتی کاروباری باڵیۆزخانەی تورکیا لە دیمەشق، هاکان جەنگیز، کونسوڵی گشتی حەلەب و شاندێکی دیپلۆماسی تورکیا و چەندین میوان ئامادەبوون.

چی ڕوویدا: لە 26ـی ئاداری ساڵی 2012، بەهۆی تێکچوونی دۆخی سووریا کونسوڵخانەی تورکیا کارەکانی ڕاگرت و لە سووریا کشانەوە.

باکگرواند: هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە 27ـی 11ـی ساڵی ڕابردوو لە لادێکانی ڕۆژئاوای حەلەب لەگەڵ هێزەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد تێکهەڵچوون و لە 8ـی 12 دیمەشقی پایتەختیان کۆنترۆڵکرد و کۆتاییان بەڕژێمی بەعس هێنا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ