ئاڤا نیوز
بەبەشداری مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و دەیان سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی جیهان کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لە سویسرا دەستیپێکرد.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە داڤۆس دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ چەندین سەرۆک و سەرکردەی جیهان دەبێت، دەرفەتەکانی برەودان بە هاریکاریی لەگەڵ هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن، بەتایبەت لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێناندا.
لێدوانی فەرمی: هێمن لهۆنی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران و سەرپەرشتیاری ماڵی کوردستان لە داڤۆس بە ئاڤای وت، ساڵی ڕابردوو بە دەستپێشخەری سەرۆک وەزیران بەشداریردنی هەرێمی کوردستان گۆڕدرا. پێشتر تەنها بەشداری سیاسی بوو، بەڵام ئەمساڵ گۆڕدراوە و 11 وەبەرهێنەری نیشمانیی کوردستان بەشدارن، ئامانجی ئەو بڕیارەش ئەوەیە وەبەرهێنەران بەشداربن لە بڕیاری سیاسی و لە کۆڕبەندێکی وا گرنگ قسەیان هەبێت.
وەبەرهێنەرە نیشتمانییەکانی کوردستان لە داڤۆسن کێن؟ بریتین لە: خالید خۆشناو خاوەنی هێمن گرووپ، شێخ باز بەرزنجی خاوەنی کارگرووپ، شێخ فاخیر تەییب خاوەنی قەیوان گرووپ، ڕۆژ ئاغا دزەیی خاوەنی ئیمپایەر وۆڵد، سامان فایەق عەلی خاوەنی ساوس کوردستان، ئەحمەد قادر مەجید خاوەنی هیوا گرووپ، شوان کەریم زراری خاوەنی دۆچ فلاوەر، شوان محەمەد سلێمان خاوەنی گەلیاوا گرووپ، مەلا شینێ بەشیر شینێ خاوەنی دارین گرووپ، سەعد فایەق کۆڵەک خاوەنی کۆڵەک گرووپ، مەریوان حاجی جەمال خاوەنی ئێم جەی گرووپ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە داڤۆس ماڵی کوردستان لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کراوەتەوە، چەندین چالاکی و دیدار و کۆبوونەوەی وەبەرهێنەران و سەرمایەدارانی کوردستانی تێدا دەکرێت، شاندی باڵای وڵاتان سەردانی ماڵی کوردستان دەکەن، وەکو هێمن لهۆنی دەڵێت، ئەمساڵ ماڵی کوردستان بە فراوانتر و ڕێکخراوتر کراوەتەوە و دەبێتە وێستەگەیەک بۆئەوەی وەبەرهێنەران هاوتا جیهانییەکانیان ببینین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عومان: دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران زۆر ئەرێنی بوون
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیس خەزعەلی: سەرۆکی سووریا بێتە عێراق دەستگیردەکرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا: پووتین ئاگربەستی ناوێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی شەهیدان و ئەنفالکراوان و تەندروستی کۆیە سەردانی بەغدا دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی شەهیدان و ئەنفالکراوان و تەندروستی کۆیە سەردانی بەغدا دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت