لە ئیدارەی ڕاپەڕین بەفر ئاستەنگی هاتووچۆ دروست دەكات

شەیری بکە لە:
لە ئیدارەی ڕاپەڕین بەفر ئاستەنگی هاتووچۆ دروست دەكات

وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک بەهۆی ئاستەنگی ڕێگا

ئاڤا نیوز

بارینی بەفرێكی زۆر لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ئاستەنگی هاتووچۆی درووستكردووە و چەند ڕێگەیەكی ئەو سنوورەش بەهۆی نالەباری ڕێگاكە بە تەواوی داخراوە.

وێنە گەورەكە: شەپۆڵێكی بەفر و بارانبارین زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفرێكی زۆر كەڵەكە بووە و ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروستكردووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ڕاپەڕین ئاگادارینامەیەكی بڵاوكردووەتەوە و داوا لە شۆفێران دەكات،

- لەكاتی بەفربارین و لەبەر مەترسی شەختەی ڕێگاوبانەكان زیاتر پابەندی ڕێنماییەكانی هاتووچۆ بن.

- بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ڕاپەڕین ئەوەشی باسكردووە، هەر بەهۆی بەفربارین ڕێگای مەرزی كێلێ ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ دروستبووە و ڕێگای زینی وەرتێ داخراوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ