مەسرور بارزانی بە سەردانێکی ڕانەگەیێنراو گەیشتە دوو پایتەخت

شەیری بکە لە:

سەرۆک وەزیران لە دوو وێنەی جیاوازدا لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات و شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە دوو سەردانی جیاواز دا بۆ ئیمارات و ئوردن لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات و شا عەبدوڵڵای دووەم کۆبووەوە و باسیان لە پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کرد، لەوێشەوە دەچێتە داڤۆس.

وێنە گەورەکە: دوای زیاتر لە ساڵێک شەڕ لە غەززە وەستا و ناوچەکە بەگۆڕانێکی ڕیشەییدا تێپەڕ دەبێت و هاوکێشەی نوێ درووست بووە و گۆڕانکاری دیکەش بەڕێوەیە. هەموو وڵاتانی ناوچەکە خۆیان بۆ گەڕانەوەی ترەمپ ئامادە دەکەن و سەرکردەکانی ناوچەکە دەستیان کردووە بە گفتوگۆی چڕ بۆ ئەوەی ڕۆڵیان لە گۆڕانکارییەکان هەبێت. 

چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ شەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە سەردانێکی ڕانەگەیێنراو گەیشتە ئیمارات و لە کۆشکی شاتی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید کۆبووەوە. کۆبوونەوەکە دوو قۆڵی بووە و وەکو دوو دۆست باسی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیماراتیان کردووە.

ئەمڕۆش لە ئیماراتەوە بەرەو ئوردن بەڕێکەوت و لە عەممانی پایتەختی ئەو وڵاتە لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم کۆبووەوە و باسی پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان کرد.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی شێخ محەمەد بن زایدی وەک بەهێزترین سەرکردەی ناوچەکە و وڵاتانی عەرەبی ناوناوە، هەروەها بە یەکێک لەو کەسایەتییانەی داناوە کە قسەی یەکلاکەرەوەی لە ئیدارەی ترەمپ هەیە. شاعەبدوڵڵاش یەکێکە لە هەرە دۆستە نزیکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا. 

لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا میدیا زانیویەتی سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە عەممانەوە دەچێتە داڤۆس، لەوێش لەگەڵ چەندین سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی جیهان کۆدەبێتەوە.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ