عێراق گوێرەکەی تووشبوو بە نەخۆشی تاعون هاوردە دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق گوێرەکەی تووشبوو بە نەخۆشی تاعون هاوردە دەکات

 

ئاڤا نیوز

عێراق بووە بە شوێنی ساخکردنەوەی شتی پیس و نەخۆش، بەهۆی ئەو گەندەڵییەی کە ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە. هەزاران مانگا و گوێرەکەی نەخۆش لە وڵاتانی دەرەوە هاوردە دەکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: ساڵی ڕابردوو کەشتییەکی پڕ لە مانگای بەڕازیلی کە ناویان نابوو کەشتی مردن گەیشتە بەسڕە، 19 هەزار سەر مانگای بۆن ناخۆشی هەڵگرتبوو. ئێستا کەشتییەکی تری گوێرەکەی ئەفریقی تووشبوو بە نەخۆشی تاعوون گەیشتووەتە بەندەری ئوم قەسر لە بەسڕە.

لێدوانی فەرمی: ساهیرە جبوری ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، کۆمپانیایەکی عێراقی نزیک لە لایەنێکی سیاسی دەستڕۆیشتوو، گوێرەکەی لە جیبۆتی بە بەڵگەنامەی ساختە هاوردە کردووە، ئەو گوێرەکانە نەخۆشی تاعونیان هەیە کەشتیەکەش ناوی لیدی ڕەشای جیبۆتییە.

دەشڵیت، تورکیاو ئێران و ئوردن و وڵاتانی دیکەی عەرەبی هاوردەکردنی  ئاژەڵیان لە ئەفریقاوە قەدەغە کردووە بۆ پارێزگاریکردن لە سامانی ئاژەڵ، بەڵام لە عێراق هاوردە دەکرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ