
دیمەنی دوو چەکداری بزووتنەوەی حەماس
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی باڵای حەماس ڕایدەگەیێنێ، بزووتنەوەکەیان لیستی ناوی ئەو بارمتانەیان ڕەوانەی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل کردووە کە بڕیارە ئازاد بکرێن.
وێنە گەورەکە: بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 8:30 ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی دیلەکان لەنێوان ئیسرائیل و حەماس بچێتە بواری جێبەجێکردەوە، بەڵام ئیسرائیل بەبیانوی ڕادەستنەکردنی لیستی ناوی ئەو بارمتانەی کە بڕیارە ئازاد بکرێن، ڕەتیکردەوە ڕێککەوتنە جێبەجێ بکات و بۆردوومانی چەند ناوچەیەکی لە غەززە کرد و بەو هۆیەوە سێ فەلەستینی کوژران.
لێدوانی فەرمی: دوای بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، بەرپرسێکی باڵای حەماس بە میدیاکانی ڕایگەیاند، بزووتنەوەکەیان لیستی ناوی ئەو بارمەتانەیان رادەستی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل کرد بە بڕیارە ئەمڕۆ یەکشممە بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان حەماس و ئیسرائیل ئازاد بکرێن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لایخۆیەوە ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە لیستی ناوی ئەو بارمتانەی کە بڕیارە ئەمڕۆ ئازاد بکرێن بەدەست گەیشتووە.
باکگراوند: ڕۆژی چوارشەممە 15ـی 1ـی 2025، دوای 15 مانگ لە شەڕ و کوژرانی زیاتر لە 46 هەزار کەس، ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی دیلەکان بە نێوەندگیریی ئەمریکا و میسر و قەتەر لەنێوان حەماس و ئیسرائیل ڕاگەیێنرا. بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 8:30 بە کاتی ناوخۆیی غەززە ڕێککەوتنەکە بچێتە جێبەجێکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ژمارەی سەربازەکانی لە سووریا کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا چین بە ناردنی چەک بۆ ڕووسیا تۆمەتبار دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستی بۆ هاووڵاتیان: هیچ گۆشتێک بێ مۆری كوشتارگە مەكڕن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ژمارەی سەربازەکانی لە سووریا کەم دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ئەمریکادا بۆ سەر یەمەن 38 کەس کوژران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دەیەوێت لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا ڕۆڵی هەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی و وەزیری دادی تورکیا دوادەخرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لەسەر بانگێشتیی فەرمی ئەردۆغان دەچێتە تورکیا