دوای 11 ساڵ تەرمی سەربازێکی ئیسرائیلی ڕادەست دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
دوای 11 ساڵ تەرمی سەربازێکی ئیسرائیلی ڕادەست دەکرێتەوە

تەرمی ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیل، وێنە: afp

ئاڤا نیوز

 

ڕۆژی یەکشەممە دوای دەستپێکردنی ئاگربەستی غەززە، ئیسرائیل ڕایگەیاند، تەرمی سەربازێکی دوای 11 ساڵ ڕادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 19-1-2025، دوای 15 مانگ لە شەڕ و بۆردومانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و کوژرانی هەزاران خەڵکی سڤیل ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس چووە بواری جێبەجێکردنەوە، سوپای ئیسرائیل تەرمی سەربازێکی دوای 11 ساڵ دەدۆزێتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: تەرمی ئۆرۆن شائۆل، سەربازی سوپای ئیسرائیلمان دۆزیەوە کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە کەرتی غەززە لە ساڵی 2014 دەستبەسەر کرابوو.

 

ئەمەش بزانە: لە ئەنجامی دروستبوونی شەڕێک لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە ساڵی 2014، تەرمی دوو سەربازی ئیسرائیلی لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە دەستی بەسەرداگیرابوو، لەگەڵ چوونە بواری جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەم تەرمی شاول ڕادەست دەکرێتەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ