بەهۆی گۆڕانکاری لە بارودۆخی سووریا، ئەمریکا سزاکانی سەر تورکیا سووک دەکات

شەیری بکە لە:
بەهۆی گۆڕانکاری لە بارودۆخی سووریا، ئەمریکا سزاکانی سەر تورکیا سووک دەکات

دیمەنی شاری ئیستەنبۆڵ - تورکیا

ئاڤا نیوز

ئەمریکا هەندێک سزای لەسەر تورکیا لابرد کە لە ساڵی 2019 بەهۆی ئۆپراسیۆنی "بەهاری ئاشتی"ی تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەسەری سەپاندبوو.

چیرۆکی سەرەکی: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانێکی بە ناونیشانی "هەنگاوی زیاتر پەیوەست بە بارودۆخی سوریا" دەرکرد، ئەم بڕیارە گۆڕانکاری گەورە لە فەرمانێکی پێشووی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە دەکات کە لە 14ی 11ی 2019 دەرچوو بوو، کە دوای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە، سزای فراوانی بەسەر تورکیادا سەپاندبوو،

لێدوانی فەرمی: کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی دووبارە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی مەیدانی سووریایە، ئەمەش وایکرد واشنتۆن پێداچوونەوە بە هەڵوێستی پێشووی خۆیدا بکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆشکی سپیدا ئاماژە بەوەکراوە، هەموارکردنەی بڕیارەکە بریتییە لە لابردنی ئاماژەدان بە ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لە بڕیارەکەی پێشتر باسکرابوو.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە بڕیارە نوێیەکەدا هەر لایەنێکی بازرگانی و کەسایەتییەکی تورکیا قەدەغەی مامەڵەی دارایی و گەشتکردنی لێ کرابێت لادەبرێت یان هەر کەسێک موڵک و ماڵ و سەروەتەکەی بلۆک کرابێت، دووبارە دەتوانێت مامەڵەیان پێوە بکات.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ