قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ دوو پۆستی باڵا وەردەگرن

شەیری بکە لە:

وێنەی (قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ) - گرافیکی ئاڤا

ئاڤا نیوز

هەریەک لە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ دوو پۆستی باڵا لە کابینەی 10ی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرن، هەر یەکێکیان بۆ دوو پۆست کاندیدن و لە (جێگری سەرۆکوەزیران، جێگری سەرۆکی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ) دوو پۆستیان بۆ ئەوان دەبن.

وێنە گەورەکە: دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ یەکهەڵوێستی و یەکدەنگی کورد بەرامبەر بەغدا، هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی 10ی  خێراتر کردووە و گفتوگۆکانی پارتی و یەکێتیش بەردەوامن، چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی نوێ واژۆ بکەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی پێکهێنانی حکومەت یەکلایی بووەتەوە کە مەسروور بارزانی سەرۆکی کابینەی دەیەم دەبێت، بۆ پۆستەکانی دیکەش بەتایبەت  جێگری سەرۆکوەزیران کە پشکی یەکێتییە، گفتوگۆکان  بەردەوامن.


زانیاریی تایبەت: لەناو یەکێتی چەند کەسێک بۆ پۆستەکە کاندیدن، لەوانە: قوباد تاڵەبانی، عیماد ئەحمەد و هاوڕێ شێخ دارۆ. قوباد تاڵەبانیش زۆرترین چانسی هەیە، لەناو یەکێتیش گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکرێت  قوباد تاڵەبانی حەز دەکات پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم وەربگرێت، نەک پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران.

ئەگەر هاتوو قوباد تاڵەبانی پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران وەرنەگرێت، دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ دەبێتە جێگری سەرۆکوەزیران، بەڵام ئەگەر قوباد تاڵەبانی پۆستی جێگری سەرۆکوەزیرانی وەرگرت، ئەوا دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ پۆستی وەزیری ناوخۆ وەردەگرێت.

لەلایەکی دیکەوە:  چوارشەممەی ڕابردوو سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوە. ئاڤا زانیویەتی  مەسرور بارزانی جەختی کردووەتەوە دەبێت لایەنەکان بەتایبەت پارتی و یەکێتی بەرامبەر بەغدا یەکدەنگ بن و پڕۆژەی هاوبەشیان هەبێت، بەتایبەت لە پرسە نیشتمانییەکان کە هێڵی سوورن. جەختی لەوەش کردووەتەوە مەرجەکانی حکومەتی نوێ بریتین لە: دەبێت یەک پەرلەمان، یەک هێزی پێشمەرگە و یەک حکومەت هەبێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ