ئاڤا پەیوەندییەکی نهێنیی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان - لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل
ئاڤا نیوز
دوای زیاتر لە سێ ساڵ ناکۆکیی قووڵ، بافڵ تاڵەبانی پەیوەندی بە لاهوور شێخ جەنگییەوە دەکات پێکەوە دابنینش، بەڵام بەهۆی دنانی مەرجێک لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە کۆبوونەوەکە ناکرێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا میدیا لە سەرچاوەیەکەوە زانیویەتی، چەند ڕۆژێک دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل کردووە، داوای کردووە بەیەکەوە دابنیشن، بەڵام بەو مەرجەی دوور لە چاوی خەڵک و میدیاکان بێت، لاهوور شێخ جەنگی ڕازی بووە بە دانیشتنەکە، بەڵام ئەو مەرجەی ڕەتکردووەتەوە و وتوویەتی، با بە ئاشکرا دیدارەکە بکەین.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا ئەوەشی زانیوە، لە چوارچێوەی پێکهێنانی کابینەی 10ـی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێتی بە نیازە سەردانی بەرەی گەل بکات کە لاهوور شێخ جەنگی سەرۆکایەتیی دەکات و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوو کورسی بەدەستهێنا.
بۆچوونی بەرامبەر: ئەمڕۆ شەممە لە وەڵامی ڕۆژنامەنووساندا سەمیر هەورامی، بەڕێوەبەری نووسینگەی قوباد تاڵەبانی ڕەتی کردەوە هیچ نیازێکیان هەبێت لەگەڵ بەرەی گەل کۆببنەوە.
باکگراوند: ڕۆژی 8ـی تەمموزی 2021 لاهووور شێخ جەنگی کە هاوسەرۆکی یەکێتی بوو، لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە دەرکرا، بەمەش پەیوەندی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی گەیشتە دۆخێکی خراپ، ساڵی ڕابردووش لاهوور شێخ جەنگی بەرەی گەلی دامەزراند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر بە هۆی دووکەڵی پیس و دەنگی بەرز ژمارەیەک مۆلیدە کۆژێنرانەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی 12 ساڵە شوقەکانی کرێنشینانی خەبات تەواو نەکراوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی باڵای پەیەدە بەهۆی بۆردوومانی تورکیا کوژرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی یەکشەممە ئاگربەستی غەززە جێبەجێ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مانگ دەخرێتە لیستی ئەو شوێنەوارانەی کە مەترسییان لەسەرە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: بەخێوکردنی منداڵی کچ بەراورد بە کوڕ ئاسانترە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی؛ دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە ڕۆژئاوای کوردستان
13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانانی ئاڵای کوردستان لە ئینستاگرام قەدەغە نەکراوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
مەهێڵە چیتر فەیسبووک و ئینستاگرام زانیارییەکانت ببەن
17 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی 12 ساڵە شوقەکانی کرێنشینانی خەبات تەواو نەکراوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی باڵای پەیەدە بەهۆی بۆردوومانی تورکیا کوژرا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
د. ئەحمەد کەرکووکی داوا دەکات شوێنێکی تایبەت بۆ مەیخواردنەوە بکرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بەشێکی تری زیندانییانی نەخۆش ئازاد دەکرێن