لە عێراق چەند حاڵەتێکی شێرپەنجەی مەمک له نێو پیاواندا تۆمار دەکرێت
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم

نیشانەی شێرپەنجە
ئاڤا نیوز
فەرمانگەی تەندروستی نەجەف ڕایدەگەیێنێت، ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک له نێو پیاواندا لە پارێزگاکەدا بەرزبووەتەوە.
وێنە گەورەکە: شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا نەخۆشییەکی دەگمەنە، حاڵەتەکە بە کەمتر لە 1% دەخەمڵینرێت، واتە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا لە هەر هەزار کەسدا یەک کەسە.
لێدوانی فەرمی: سوندس عهبدولعال، سەرۆکی بەشی کۆنترۆڵی شێرپەنجە لە فەرمانگەی تەندروستیی نەجەف ڕایگەیاند: فەرمانگەکەمان 9 حاڵەتی تووشبوونی بە شێرپەنجەی مەمک لەنێو پیاواندا تۆمار کردووە، ئەم ژمارەیەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەرزبووەتەوە. بەڵام بەراورد بە ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاکە بە حاڵەتێکی سروشتی دادەنرێت.
هۆكارە زانراوەكان: بە گوتەی سوندس عهبدولعال، فەرمانگەکەیان هەوڵی ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە دەکات و هۆکاری بڵابوونەوەکەشی بۆ چەند خاڵێک گەڕاندەوە، لەوانە؛ هۆکاری بۆماوەیی و سیستمی خۆراکی هەڵە و جگەرەکێشان و نێرگەلە و خراپ بەکارهێنانی هۆرمۆنەکان لەلایەن ئەوانەی یاریی لەشجوانیی دەکەن بەبێ گەڕانەوە بۆ پزیشک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 3 خولەک لەمەوپێش
سێ ساڵە عێراق پێویستیی بە گەنمی دەرەوە نەماوە
- بزنس
- 7 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی تەکنیکی بە مووچەی مانگی چوارەوە بەرەو بەغدا بەڕێکەوت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپراسیۆن لە دژی داعش دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
32 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم حاڵەتی چاکبوونەوەی تای خوێنبەربوون لە کەرکووک ڕاگەیێنرا
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی چارەسەری پزیشکی دەگمەن لە هەولێر دەکرێت