لایەنە سیاسییەكان دژی پارچە پارچەكردنی خانەقین هەڵوێست وەردەگرن
- کوردستان
- 16 کانوونی دووەم

کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی لایەنە کوردییەکانی خانەقین لەبارەی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی قەزاکە
ئاڤا نیوز
لایەنە سیاسییەكان لە خانەقین دژی پارچە پارچەكردنی قەزاكە هەڵوێست وەردەگرن و داوا دەكەن ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە لە پێشێلكاریی دەستووری و كارگێڕی پاشگەزبێتەوە.
وێنە گەورەكە: ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە لە كۆتا كۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری دا بەوەی هەریەك لە ناحیەكانی جەلەولا، قەرەتەپە و بەنی سەعد بكرێن بە قەزا و ناحیەیێكی نوێ بەناوی "حەمرین" بهێنرێتە كایەوە، ئەوەش نیگەرانی لایەنە سیاسییەكانی سنووری ئیدارەی قەزای خانەقینی لێ كەوتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەریەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕێكخراوی بەدر، پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و حزبی شیوعیی كوردستان، لەسەر ئاستی قەزای خانەقین بەیاننامەیەكیان بڵاو كردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەكەن، بڕیاری بە قەزاكردنی جەلەولا و قەرەتەپە و بەنی سەعد و هەوڵدان بۆ دروستكردنی شارەدێی دیكە، لەسەر بنەمای لێكۆڵینەوەی پێویست نەكراون و پێشێلكاریی مافی دانیشتووان و پێكهاتەكانی خانەقینە.
بابەتە ستراتیژییەکە: بەگوێرەی ماددەی (140)ـی دەستووری هەمیشەیی عێراق، خانەقین یەكێكە لە ناوچە جێناكۆكەكانی نێوان هەردوو حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستان و نابێت پێش یەكلاكردنەوەی چارەنووسیان، گۆڕانكاریی لە سنووری ئیدارییاندا بكرێت.
خاڵە نەرێنییەكان: پێنج لایەنی سیاسی سنووری قەزای خانەقین بۆچوونیان وایە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆكاری زیادكردنی ئاڵۆزیی سیاسی و كۆمەڵایەتیی و زیان بە بونیاتی كۆمەڵایەتی و پێكهاتەیی ناوچەكە دەگەیەنێت.
چارەسەرەکان: لایەنە سیاسییەكان داوایان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی فیدراڵی و ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە و حكوومەتی خۆجێی كردووە كە لەو بڕیارەیان پاشگەز ببەنەوە، دژی هەر هەنگاوێكن "بۆ پارچە پارچەكردنی قەزای خانەقین و كەمكردنەوەی ڕۆڵی ئیداریی قەزاكە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عومان: دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران زۆر ئەرێنی بوون
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیس خەزعەلی: سەرۆکی سووریا بێتە عێراق دەستگیردەکرێت
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا: پووتین ئاگربەستی ناوێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی شەهیدان و ئەنفالکراوان و تەندروستی کۆیە سەردانی بەغدا دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی شەهیدان و ئەنفالکراوان و تەندروستی کۆیە سەردانی بەغدا دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت