دایکێک و منداڵەکەی لە ناو داروپەردووی بینا ڕووخاوەکانی غەززە دانیشتوون
ئاڤا نیوز
دوای زیاتر لە 15 مانگ لە شەڕ، سەرئەنجام لە ژێر گوشاری ئەمریکا و بە نێوەندگریی قەتەر و میسر، ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان ڕاگەیێنرا.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕێککەوتنەکە لە ڕۆژی یەکشەممە، 19-1-2025ـەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەرچەندە هەندێک هەوڵیش هەن بۆ ئەوەی هەرچی زووترە جێبەجێ بکرێت. لەگەڵ ئەوەدا ئیسرائیل لە هێرش و کوشتار نەوەستاوە و لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستیشەوە لانیکەم 81 فەلەستینیی لە کەرتی غەززە کوشتوون و 188 کەسیش بریندار بوون.
لەلایەکی دیکە: چاودێران ئاگربەستەکە بە لەرزۆک ناودەبەن، چونکە ئیسرائیل گوتویەتی، حەماس بە تەمایە ئەوپەڕی قازانج لە ئاگربەستەکە وەربگرێت، لەبەرامبەردا حەماس ئەمە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت بە تەواویی پێیەوە پابەندە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێشتا کابینەی جەنگی ئیسرائیل بۆ پەسەندکردنی کۆتایی ئاگربەستەکە کۆنەبووەتەوە. بەڵام حەماس ئامادەکاریی تەواوی کردووە و بە گوێرەی زانیارییەکان لە یەکەم ڕۆژی ئاگربەستەکەدا سێ بارمتەی ژنی ئیسرائیلی ئازاد دەکات.
کاردانەوەکان: وڵاتان پێشوازییان لە ڕێککەوتنەکە کردووە و داوایان کردووە هەرچی زووە یارمەتیی مرۆیی بگەیێنرێتە کەرتی غەززە و دەست بە خاوێنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی کەرتەکە بکرێت.
ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیە: هێشتا وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکە تەواو نەبوون و بڵاو نەکراونەتەوە، بەڵام ئاگربەست و کشانەوەی سوپای ئیسرائیل و بەردانی بارمتەکان لە خۆدەگرێت. هاوکات، هێشتا تیمەکانی دانوستاندن لە دەوحەوی پایتەختی قەتەرن بۆ ڕێککەوتنی تەواوەتیی لە سەر سەرجەم وردەکارییەکان.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: حەماس هۆشداریی دەدات ئەگەر ئیسرائیل بەردەوام بێت لە هێرشەکانی ئەوا ژیانی بارمتەکانی دەخاتە مەترسییەوە و دەڵێت، هەر دەستدرێژیی و هێرشکردنێک لەم قۆناغەدا دەتوانێت ئازادیی بارمتەکان بگۆڕێت بۆ کارەسات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ئەو سەوزانەی بە ئاوی پیس ئاو دەدرێن تێکدەدرێن
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
نەوەی نوێ بڕیار لەبارەی بەشداریكردن لە حكومەت دەدات
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی دەیان خانوو پارەی کارەبای نیشتمانی نادەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی ئاشکرا کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژاپۆن شاری خەونەکان دەکاتە ڕاستی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ بەگرێبەستکردنی 500 کەس لە هەڵەبجە دەکات
13 کانوونی دووەم
لە کوردستان بانگدان بە دوو شێواز قەدەغە دەكرێت
12 کانوونی دووەم
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی نامەیەکی وەتسئەپ هۆشداریی دەدات
12 کانوونی دووەم
ئۆتۆمبێلەکەی بێڵ کلینتۆن لە مەزادێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت
9 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کاردانەوەی بەشێک لە وڵاتان لەبارەی ئاگربەستی غەززە