ڕێکارەکانی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مانگی  7 و 8ـی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات

شەیری بکە لە:
ڕێکارەکانی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مانگی  7 و 8ـی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات

ئاڤا نیوز 

 

هەفتەی داهاتوو ڕێکارەکانی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی 7 و 8ـی ساڵی 2024ـی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات، کە بەهۆی ڕاگرتنی خەرجی دارایی ساڵانەوە دواکەتبوو.

 

وێنە گەورەکە: نزیکەی مانگێکە شایستەی دارایی مانگی  7 و 8ـی مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری سلێمانی دابەشکراوە، بەڵام زیاتر لە 25 هەزار مامۆستای سنووری هەولێر و دهۆک پارەکەیان وەرنەگرتووە.

 

لێدوانی فەرمی: عەلی ڕەئووف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بۆ ئاڤای ڕایگەیاند: شایستە داراییەکانی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگەکانی 7 و 8 نافەوتێت، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو خەرجی لە گەنجینەکان دەکرێتەوە و هەوڵەکان بۆ ئەوەن لە چەند ڕۆژی داهاتوو پارەکە خەرج بکرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: مامۆستایانی گرێبەست بڕی 400 هەزار دینار وەک شایستەی دارایی مانگەکانی 7 و 8 وەردەگرن کە پێش بڕیاری بە گرێبەستبوونیان و لەسەردەمی وانەبێژیدا وەریاننەگرتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ