هەسەدە کوشتنی شەش چەکداری نزیک لە تورکیای لە بەنداوی تشرین ڕاگەیاند
- کوردستان
- 14 کانوونی دووەم

لۆگۆی هێزەکانی سووریای دیموکرات
ئاڤا نیوز
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، لە شەڕ و پێکدادانەکانی دوێنێی نێوان هێزەکانیان و گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن لە باشوری ڕۆژهەڵاتی مەنبیج 28 چەکداری گرووپەکان کوژراون، چوار ئەندامی هەسەدەش برینداربوون.
وێنە گەورەکە: پێنج هەفتەیە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کە لەلایەن تورکیا پاڵپشتی دەکرێن لە دەوروبەری بەنداوی تشرین بەردەوامە، گرووپەکان دەیانەوێت بەنداوی تشرین لەنێوان کۆبانێ و مەنبیج کۆنترۆڵ بکەن، هەسەدەش بەرگریی لەو پێگەیە دەکات و لە چەند ناوچەیەکیش پێشڕەوی کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە بڵاویکردەوە، ڕۆژی 13-1-2025، گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن چەند جارێک هێرشیانکردووەتە سەر پێگەکانی هەسەدە لە دەوروبەری بەنداوی تشرین لە باشوری ڕۆژهەڵاتی مەنبیج ، سەرجەم هێرشەکانیش بەرپەرچ دراونەتەوە.
هەسەدە ئاماری شەڕ و پێکدادانەکانی بەم شێوەیە بڵاوکردووەتەوە:
- بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا چوار ئەندامی هەسەدە برینداربوون.
- 28 چەکداری گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن کوژراون.
- 36 چەکداری گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن برینداربوون.
- چوار درۆنیش تێکشکێنراون.
- گرووپەکان لەکاتی پاشەکشەیاندا پێنج ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و دوو ئۆتۆمبێلی دیکەی سەربازییان لەدەستداوە.
- هەسەدە 17 کۆبوونەوەی گرووپە چەکدارەکانی بە ئامانج گرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 7 هەزار حەبی دیکەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
- عێراق
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا کۆمەڵێک گەندەڵیی گەورەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تەرمی 909 سەرباز بۆ ئۆکراینا دەگەڕێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێگرییەکانی سوپا گەنجانی سەرگەڕانی ناچارکردووە بەرەو شار کۆچ بکەن