کەمئەندامانی سەنگەر لەڕێگەی ئاڤاوە داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بەشێک لە کەمئەندامانی سەنگەر کە بە شەهیدانی زیندوو ناسراون، لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوای وەرگرتنی زەوی و پلەبەرزکردنەوەیان دەکەن.

وێنە گەورەکە: بەشێک لەو پێشمەرگانەی کەمئەندامانی سەنگەر لەلایەک پلە بەرزکردنەوەیان وەستاوە، لە لایەکی دیکەیشەوە بەشێکیان زەوییان وەرگرتووە، بەڵام بە هۆکاری سیاسی سوودمەند نەبوونە لێی.

زانیاریی تایبەت: بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا میدیا بۆ گرفتی یەکەم لە ڕێگەی وەزارەتی پێشمەرگە دەرکەوتووە کە جارێ هیچ بڕیارێک نیە، ناونیشانی کەمئەندامی سەنگەر خۆی پلەی شایستەیە پێیان دراوە.


لێدوانی فەرمی: بۆگرفتی دووەمیش سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی وەزارەتی شارەوانی دەڵێت: ئەو گرفتە ماوەیەکی زۆرە هەیە، بەڵام وەزارەت پێشنیازی کردووە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران زەوی بۆ هەموو کەمئەندامانی سەنگەر لەیەک کاتتدا دابین بکرێت.

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لە وەڵامی وەزارەتی شارەوانیدا، ئەنجومەنی وەزیران داوای کردووە زانیاری لەبارەی ئەو کەسانە بنێرن کە کەمئەندامی سەنگەرن، وەزارەت ناوەکان و زانیارییەکانی ناردووە، ئەمجارە دیسان ئەنجومەنی وەزیران داوای زانیاریی زیاتری کردووە، وەزارەت ئێستا سەرقاڵی پێدانی زانیاریی تەواوکارییە و پرۆسەکە بەردەوامی هەیە. 


ئەمەش بزانە: ئاڤا پرسیاری ئەوەی کردووە کە ئەمجارە لەگەڵ فەرمانبەران، کەمئەندامانی سەنگەریش زەوی وەردەگرن؟ ناوبراو وتی، ناوی ئەوان لە دەرەوەی ئەو پرۆسەیەیە، بە جیاواز زەوییان پێ دەدرێت.

شەیری بکە لە: