سوودانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا سەردانی بەریتانیا دەکات

شەیری بکە لە:
سوودانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا سەردانی بەریتانیا دەکات

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکاتی دابەزینی لە فڕۆکە، وێنە: ina

ئاڤا نیوز


سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا سەردانی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا دەکات و لەگەڵ شا چارڵزی سێیەم و سەرۆکوەزیران و چەندین بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: عێراق و بەریتانیا لە هەوڵی پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانن و لە ڕابردووشدا هەردوو وڵات واژۆیان لەسەر چەندین یاداشت پەیوەست بە هاوکاریی ئەمنیی کردووە و لە هەوڵی پەرەپێدانی زیاتری ئەو ڕێککەوتن و یاداشتانەن لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێناندا.
 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سەردانی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا دەکات و لەگەڵ شا چارڵزی سێیەم و کیێر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵا لە حکومەتی بەریتانیا کۆدەبێتەوە.

 

- لە میانی سەردانەکەی چەند دیدارێکی لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیاکان و کەرتی بازرگانی دەبێت، جگە لە ئەنجامدانی سیمینار و وتوێژ لەگەڵ ناوەندەکانی توێژینەوەدا.

 

- سەردانەکەی سەرۆکوەزیران لە چوارچێوەی پەرەپێدانی دەرفەتەکانی هاوکاری نێوان عێراق و شانشینی یەکگرتوو دێت، کە تێیدا واژۆ لەسەر ژمارەیەک ڕێککەوتننامە و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەبوارە جیاجیاکاندا دەکرێت، بەتایبەتی لەبوارەکانی ئابووری و وەبەرهێنان و ئەمنیدا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەیەک لە وەزیرانی حکومەت، ئەندامانی پەرلەمان، پارێزگاری بەسرە، ژمارەیەک ڕاوێژکار و نوێنەرانی کەرتی تایبەت و بازرگان و کارساز لە سەرجەم کەرتە ئابوورییەکان، یاوەری شاندەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەبن بۆ بەریتانیا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ