لە بەغدا لیژنەیەک بۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان پێکدەهێنرێت
- عێراق
- 11 کانوونی دووەم

کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون بۆ کێشەی مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆران و کێشە داراییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکان لەلایەن بەغەداوە نیگەرانە، سەرۆکوەزیرانی مەسرور بارزانی پێیوایە ئەو ڕەفتارەی ئێستای بەغدا بەرامبەر هەرێمی كوردستان دەیكات، قبووڵكراو نییە.
چیرۆکی سەرەکی: یەکشەممە 11-1-2025، لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەبارەی چەند پرسێکەوە کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: نەرمین مەعرووف، ئەندامى لیژنەى دارایى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی مووچەی مانگی 12 مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و کێشە داراییەکانی نێوان هەرێمى کوردستان و بەغداد لیژنەیەک لە پەرلەمان پێکدەهێنرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە خشتەی بودجەی 2025، د. نەرمین مەعرووف بە پێویستی زانی پێش ئەوەی خشتەی بودجەی 2025 بێتە پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدرێت، هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بکات و هەمواری ماددەی 11ی یاسای بودجە بکەن و دەستەواژەی ئینفاقی فیعلی لەناو ئەو یاسایە لاببرێت.
بە تەنیشت ئەو بابەتەوە: بە گوتەی د. نەرمین مەعرووف، وێڕای بڕیاری دادگای فیدراڵی، هێشتا وەزارەتی دارایی مووچە و هەموو شایستەکانی هەرێمی کوردستان دەخاتە چوارچێوەی ئینفاقی فیعلی خۆی کە لە کۆی 211 ترلیۆن دینار تەنیا توانیویەتی 156 ترلیۆن خەرج بکات، ئەمەش وایکردووە پشکی هەرێمی کوردستان بە مووچەشەوە کەمتر بێت لەوەی لەناو خشتەکاندا پەسند کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کارمەندی دیپلۆماسییمان زۆر کەمە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە ئەمریکا شەش کەس گیان لەدەست دەدەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا
10 نیسان
Open AI سکاڵای یاسایی دژی ئیلۆن مەسک تۆمار دەکات
10 نیسان
مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە
10 نیسان
بەهۆی جۆرە مامەڵەیەکەوە ژمارەیەك زێڕینگەر مایەپووچ دەبن
9 نیسان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کارمەندی دیپلۆماسییمان زۆر کەمە
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق 38 باڵیۆزی نوێ لە وڵاتان دادەمەزرێنێت؛ هەشتیان کوردن
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن : کێشەی ئەو دەنگدەرانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە چارەسەر دەکەین
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی داوای چاکسازی لە مووچەی فەرمانبەران دەکات