بایدن: بەرەوپێشچوونی ڕاستەقینە لە ئاگربەستی غەززە بەدەستهاتووە

شەیری بکە لە:
بایدن: بەرەوپێشچوونی ڕاستەقینە لە ئاگربەستی غەززە بەدەستهاتووە

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز


جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند "بەرەوپێشچوونی ڕاستەقینە" لە گفتوگۆکانی پەیوەست بە ئاگربەستی غەززە و بەردانی بارمتەکان بەدەست هاتوون".


لێدوانی فەرمی: بایدن ڕایگەیاند "ئێمە هەندێک بەرەوپێشچوونی ڕاستەقینە دێنینە ئاراوە، من ئەمڕۆ لەگەڵ دانوستانکارەکاندا کۆبوومەوە."


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بایدن لە دوایەمین ڕۆژەکانی ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا دەیەوێت بە نێوەندگیریی ئەمریکا ڕێککەوتنێک لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا بێتە ئاراوە تا بە هۆیەوە کۆتایی بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بێت و حەماسیش بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکات.


باکگراوند: لە ئۆکتۆبەری 2023ـەوە ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە و لەو کاتەوە نزیکەی 46 هەزار کەسی کوشتووە کە زۆربەیان ژن و منداڵن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ