خاوەن ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان داوا دەکەن کارئاسانییان بۆ بکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

خاوەن ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان داوا دەکەن کارئاسانییان بۆ بکرێت و پارەی گومرگیان بۆ کەم بکرێتەوە، بە وتەی خۆیان بۆ گومرگی هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی 700 دۆلاریان لێ وەردەگیرێت.

 

وێنە گەورەکە: کۆمەڵێک لەو کەسانەی لە هەولێر خاوەن ئۆتۆمبێلی کارەبایی جۆری تێسلان کە بە دۆستی ژینگە ناسراوە،  لەڕێگەی ئاڤاوە داوا دەکەن وەزارەتی ناوخۆ بەپێی یاسایەک کار ئاسانییان بۆ بکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: ئەمیر کەریم، نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:


- ئەو بڕە پارەیەی کە لە گومرگ وەردەگیرێت، کەمبکرێتەوە کە بڕی 700 دۆلارە بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک، پێشتر 200 دۆلار بوو و داوا دەکەین وەکو خۆی لێبێتەوە.

- ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا بێ پستۆنن، بۆیە داوا دەکەین لەکاتی ڕەقەمکردنیان وەکو ئۆتۆمبێلی بە پستۆن هەژمار نەکرێن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان نزیکەی چوار بۆ پێنج هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەیە، نرخی هەر ئۆتۆمبێلێکیش لە 18 هەزار دۆلار (180 وەرەقە) دەست پێدەکات.


ئەمەش بزانە: لەزۆربەی وڵاتان ئاسانکاری بۆ بەکارهێنەرانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەکرێت و لە بڕێک باج و ڕسوومات دەبەخشرێن، لەبەرئەوەی ژینگە پیس ناکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ