عەممار حەکیم: باشترین ڕێزلێنان بۆ هەڵەبجە دەنگدانی پەرلەمانە لەسەر بەپارێزگابوونی

شەیری بکە لە:
عەممار حەکیم: باشترین ڕێزلێنان بۆ هەڵەبجە دەنگدانی پەرلەمانە لەسەر بەپارێزگابوونی

دیمەنی تەوقەکردنی عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی حیکمە لەگەڵ هاونیشتمانییەکی هەڵەبجە، وێنە: نووسینگەی عەممار حەکیم

ئاڤا نیوز 

 

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و ڕایگەیاند، باشترین ڕێزلێنان بۆ ڕۆڵەکانی هەڵەبجە ئەوەیە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدات، چونکە ئەو هەنگاوە وەک قەرەبوویەک بەرامبەر قوربانیدانی خەڵکی شارەکە هەژمار دەکرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی نیسانی ساڵی 2023ەوە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراقە و خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە و تەنیا خوێندنەوەی سێیەم و دەنگدانی کۆتایی ماوە، سەرەڕای فشارەکانی کوردیش بەڵام بەهۆی ناکۆکییەوە تائێستا پڕۆژەیاساکە تێنەپەڕێنراوە.

 

لێدوانی فەرمی: عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی دوای سەردانەکەی بۆ هەڵەبجە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "پێم وایە کە باشترین ڕێزلێنان بۆ ڕۆڵەکانی هەڵەبجە ئەوەیە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدات وەک پارێزگایەکی سەربەخۆی عێراقی".

 

ئاماژەی بەوەشكرد، "بڕیارێکی لەو شێوەیە کاریگەری باشی لەسەر ڕۆڵەکانی هەڵەبجە دەبێت، وەک قەرەبووکردنەوەیەکیش هەژمار دەکرێت بۆ نەهامەتییە درێژخایەنەکانیان بەرامبەر ئەو تاوانەی ڕووبەڕووی بوونەوە و ڕژێمی سەدام لە بەرامبەریاندا ئەنجامیدا".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ