وەزیری دەرەوەی سووریا: حکومەتی نوێی ڕەنگدانەوەی هەموو پێکهاتەکان دەبێت

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوەی سووریا: حکومەتی نوێی ڕەنگدانەوەی هەموو پێکهاتەکان دەبێت

ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا، وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز 

 

وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، گفتوگۆی گشتگیر لەسەر داهاتووی سووریا دەکەن و ڕەنگدانەوەی تەواوی پێکهاتەکان بە ژن و پیاوەوە دەبێت.

 

وێنە گەورەکە: پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی سووریا لە ناوخۆی ئەو وڵاتە مشتومڕی لەسەرە هاوکات لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش وڵاتان چاودێری پڕۆسەکە دەکەن و کوردیش دەیەوێت مافەکانی لە حکومەتی نوێی سووریادا پارێزراو بێت.

 

لێدوانی فەرمی: ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند:  حکومەتی نوێی سووریا لیژنەیەکی گشتگیری ڕاسپاردووە بۆ ئامادەکردنی کۆنفرانسی نیشتمانی کە تیایدا گفتوگۆ لەسەر داهاتووی سووریا دەکرێت و   ژن و پیاو بەبێ جیاوازی لە لیژنەکەدا دەبن و نوێنەرایەتی هاووڵاتییانی سووریا لە هەموو پێکهاتە و پارێزگاکان دەکەن.

 

باکگراوەند: دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا کەدوای  ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد لە 8ی مانگی 12ی 2024 دەسەڵاتیان لە سووریادا گرتە دەست، چەندین جار هەوڵیان داوە سوورییەکان و هەروەها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دڵنیا بکەنەوە کە مافی کەمینەکان دەپارێزن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ