ساتی گەیشتنی شاندی پارتی بە مەکتەب سیاسی یەکێتی لە هەولێر
ئاڤا نیوز
شاندی دانووستانکاری پارتی و یەکێتی ئەمڕۆ یەکەمین کۆبوونەوەی خۆیان لە ساڵی نوێ دەکەن، کۆبوونەوەکە ئامادەسازییە بۆ دانانی میکانزمێک بۆ کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممە کە لەسەر ئاستی باڵا دەکرێت.
وێنە گەورەکە: پارتی و یەکێتی وەک براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، تاوەکو ئێستا دوو کۆبوونەوەیان لە پیرمام و دەباشان کردووە، بەپێی ڕاگەیێنراوەکانیان لێکتێگەیشتنی ئەرێنی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان دروست بووە و هەنگاوە ئەرێنییەکانیان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت خێراتردەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێکهاتوون لە پشتیوان سادق، ئومێد سەباح و دڵشاد شەهاب سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەن لە هەولێر و لەگەڵ شاندی یەکێتی کۆدەبنەوە کە ئەوانیش پێکهاتوون لە ڕێواز فایەق، ئامانج ڕەحیم و شاڵاو شێخ سەڵاح، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسێکە بۆ کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممە کە بڕیارە لەسەر ئاستی باڵا و لە هەولێر بکرێت.
زانیاریی زیاتر: شاندی پارتی و یەكێتی لە كۆبوونەوەی سێیەمی نێوانیاندا، بەرنامەیەكی هاوبەش بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادە دەكەن.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ سێ توێژ مووچەی مانگی یەک وەردەگرن
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
خانەنشینانی کوردستان زەوی وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەهدینان باشترین میدیای دەڤەرەکەیە
3 شوبات
كارمەندانی تەندروستیی شەقڵاوە ڕێژەی 50%ـی دەرماڵەی مەترسییان لێ بڕاوە
3 شوبات
خانوویەک بەهەموو کەلوپەلەکانیەوە بۆ بەخشراوێکی سۆران دابین دەکرێت
3 شوبات
لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا ڕێژەی سەوزایی هەرێمی کوردستان لە 15% گەیێندراوەتە 18%
3 شوبات
ههمواری یاسای بودجه، كوا ڕۆڵی كورده دۆستهكانی بهغدا له پهرلهمانی عێراق؟
2 شوبات
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
خانەنشینانی کوردستان زەوی وەردەگرن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕەکی شەهیدانی ناحیەی بالیسان ماوەی 15 ساڵە گرفتی کارەبای هەیە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیكهی 320 مامۆستای ئایینی خانهنشین دەکرێن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕێک زێر لە زەوی گوندنشینێکی کورد لە کەرکووک دەدزرێت