لە سلێمانی ڕێگە نادرێت نووسینگەكانی حەواڵە مووچەی بەشێک لە مووچەخۆرانی عێراق دابەش بکەن
- بزنس
- 6 کانوونی دووەم

ئامێری کی کار
ئاڤا نیوز
لەمەودوا نووسینگەکانی حەواڵەی پارە لە سلێمانی ناتوانن مووچەی مووچەخۆرانی عێراق بدەن و داوا لە مووچەخۆران کراوە لە پارێزگاکەی خۆیان مووچە وەربگرن.
وێنە گەورەکە: لە سلێمانی ئەو نووسینگانەی ئامێری ئەی تی ئێمی بانكەكانی ڕەشید و ڕافیدەینیان هەیە و مووچەی كارمەندانی حكومەتی عێراقی پێ دابەش دەكەن وەکو مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی، ئێستا داخیلكردنی پارە لەڕێگەی ئامێرەوە لەلایەن كۆمپانیای كی كاردەوە وەستێنراوە، بە بیانووی ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا بڕێكی زۆر دۆلار لەلایەن هەڵگرانی ئەو كارتانەوە سپی دەكرایەوە.
گرفتەكە چییە: ماوەی سێ مانگە کارتی چاودێری کۆمەڵایەتی کە کارتێکی ڕەنگ زەردە و بە پەنجەمۆر بۆ هەر بەکارهێنەرێک دروست دەکرێت و سەر بە چاودێری کۆمەڵایەتیی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی عێراقە، پێیان وتراوە نابێ بەهیچ جۆرێک پارەی چاودێری کۆمەڵایەتی لە نووسینگەکانی شارەکانی هەرێمی کوردستان وەربگرن. بەمەش داهاتی نووسینگەکانی حەواڵەکردن وەستاوە کە پێشتر لەبەرامبەر ڕاکێشانی مووچەیەکی یەک ملیۆن دیناری، بڕی 6 تا 8 هەزاریان لە هەر مووچەخۆرێک وەردەگرت. بۆ نموونە کەسێک کە مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی 124 هەزار دینار بوو، ئەو نووسینگانە لەبەرامبەر پێدانی مووچەکەی بڕی هەزار دینار کرێی حەواڵەیان وەردەگرت.
چی ڕوویداوە: بە مووچەخۆران وتراوە ئەگەر لە سێ مانگ زیاتر مووچە لە نووسینگەکانی شارەکانی هەرێمی کوردستان وەربگرن، ئەوا مووچەیان ڕادەگرن و چیتر پێیان نادەن. پێیان گوتوون هەر کەس بچێت لە پارێزگاکەی خۆی مووچە وەربگرێت.
زانیاریی زیاتر: ئێستا ئاسایشی سلێمانی ئامێری جۆری نەخیلی لە نووسینگەکانی حەواڵەی پارە قەدەغە کردووە و ناتوانن ئیشی پێ بکەن، سەرجەم ئامێرەكان لەلایەن ئاسایشی بازاڕی دۆلارەکە دەستیان بەسەردا گیراوە و پێیان وتون هاوشێوەی کۆمپانیای کی کارد پێویستە ئەوانیش واتە کۆمپانیای نەخیل کە سەر بە بانقی ڕەشیدە، نووسینگە لە شاری سلێمانی بکەنەوە، بەڵام بانکی ڕەشید پێی گوتوون مۆڵەت و ڕەزامەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگای ئاسایشی گشتییان هەیە، لە هەولێریش فەرمانگەیان هەیە و پێویست ناکات لە سلێمانیش بیکەینەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە نووسینگەكانی حەواڵەی پارە دوو جۆر ئامێر هەیە کە یەکێکیان سەر بە بانکی رافیدەینە و ئەوەی تریان سەر بە بانکی رەشیدە، ئەو دوو ئامێرە هەردووکی لەلایەن کەسێکەوە کڕاون کە لە کۆمپانیای کی کاردەوە دەردەچێت، دواتر بە نووسینگەكانی حەواڵە دەفرۆشێت بۆ ڕاکێشانی پارە.
لێدوانی فەرمی: فەرەیدون لەتیف كە خاوەنی نووسینگەیەکی حەواڵەیە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەگەر هەردووکیان بکڕیت بڕی هەشت ملیۆن و 400 هەزار دینار وەردەگریت، یان دەتوانی یەک ئامێر وەربگریت بە شەش ملیۆن و 200 هەزار دینار. "ئامێری ڕەشید کە کارتەکەی بە ناوی نەخیلەوەیە، ملیۆنێک و 250 هەزار دینار لەسەرمان کەوتووە و ئێستاش وەستێنراوە".
لە تەنیشت ئەم بابەتەوە: عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی گشتیی هەرێم لەمبارەیەوە بە ئاڤا میدیای گوت: "بەدواداچوون دەکەین و بەزووترین کات وەڵامەکەی وەردەگرین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەمین فێستیڤاڵی ئەسپسواری لە قەزای شارەزوور کرا
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن بەشداری لە کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا دەکات
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانی: ئاوەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مەلەوانی شیاو نین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێرشەکانی بۆ سەر حووسییەکان زیاتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
Open AI سکاڵای یاسایی دژی ئیلۆن مەسک تۆمار دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی جۆرە مامەڵەیەکەوە ژمارەیەك زێڕینگەر مایەپووچ دەبن
9 نیسان
ئازادکردنی زەبری گەشەپێدانی چین، هاوبەشکردنی دەرفەتەکان بۆ هەماهەنگی جیهانی
8 نیسان
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی: غازی كوردستان نابێتە جێگرەوەی غازی ڕووسیا
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
خشتەی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوتای عێراق دەکرێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی لیستی مووچەی مانگی چوار سەرجەم وەزارەتەکان ئاگادار دەکرێنەوە