ئاڤا نیوز
ئەو هاووڵاتیانەی زەویان لە ناوچەی ئەردەڵان کڕیوە، داوا دەکەن بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تاپۆکردنی زەوی سندوقی بیانگرێتەوە، پارێزگاری هەولێریش لەمبارەیەوە دەڵێت 'نووسراومان لەسەر ئەو کێشەیە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە'.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2014 ژمارەیەک هاووڵاتی 450 زەویان لە کەسێک بەناوی ئەردەڵان قادر ئاغا کڕیووە، شوێنەکەش گەڕەکە و نەخشەی ئەندازەیی بۆ دانراوە و دەکەوێتە پشت گەنجان ستی، نزیک بەحرکە، وەک خۆیان دەڵێن ئەو کاتە قایمقامی هەولێر و بەڕێوەبەری ناحییەی بەحرکە چاوپۆشییان لە فرۆشتنی زەوییەکان کردووە، بۆیە ئەمان کڕیویانە، بەڵام پارێزگاری هەولێر بڕیاری تاپۆکردنی ئەو زەویانەی ڕاگرتووە، "بۆیە لە ئاڤاوە داوای چارەسەرکردنی کێشەکەمان دەکەین".
لێدوانە فەرمییەکان:
- ئازاد کەریم، نوێنەری ئەو کەسانەی زەویان کڕیوە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: زەوییەکانی گەڕەکی ئەردەڵان 150 بۆ 200 مەترین، هەر هاووڵاتییەک بە دوو بۆ 3 دەفتەر دۆلار کڕیویەتی، 150 خانوو تێدا دروست کراوە، ڕێگەپێدراو بوو کابرا بە ئاشکرا گوتی وەرن خانووی تێدا دروست بکەن، بۆیە کڕیمان.
ئازاد کەریم ئەوەشی گوت: "داوا لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکەین، ئەم کێشەیەمان بۆ چارەسەر بکات و بڕیاری تاپۆکردن بۆ زەوییەکانی ئێمەش جێبەجێ بکرێت، چونکە ئەو خەڵکەی زەوییان کڕیوە و فەقیر و هەژارن".
- مەموند عەبدولوەهاب، بەڕێوەبەری شارەوانی بەحرکە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو زەوییانە دەرەوەی سنووری شارەوانیی ئێمەیە و تاپۆی زەوی سندوقی نایگرێتەوە و خانووەکان لە یەک دوورن، لەلایەن پارێزگاریشەوە ئەو شوێنە ڕاگیراوە و نازانم هۆکارەکەی چییە.
- ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نووسراومان لەسەر ئەو کێشەیە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە.
پارێزگاری هەولێر گوتیشی؛ کەسێک بەناوی ئەردەڵان قۆڵی خەڵکی بڕیوە، چووە زەوی کشتوکاڵی بە خەڵکی فرۆشتووە، گەڕەک شەخس دروستی ناکات، بەڵکو حکومەت دروستی دەکات، بۆیە بۆ وەرگرتنەوەی مافەکانیان ئەو خەڵکە دەتوانن سکاڵا لەو کەسە بکەن کە زەویەکەی پێفرۆشتوون، بۆ ئەوەی مافی خۆیان وەربگرنەوە، چونکە ئەو شوێنە نابێت بە گەڕەک و تاپۆی سندوقی نایگرێتەوە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەشەوە: ئەردەڵان قادر، ئەو کەسەی زەوییەکانی بەو خەڵکە فرۆشتووە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەڵەیەکم کرد و ئەو زەوییانەم کڕی و بە پارچە فرۆشتم، هەرچەندە قایمقام و بەڕێوەبەری ناحییەی ئەو کاتەش قسەیان نەکرد و خۆشیان لە شوێنی دیکە هەمان کاریان دەکرد، بەڵام لەسەر ئەم بابەتە لێپێچینەوەی یاسایی و پێبژاردنم پێکرا و بەڵێننامەم پێپڕكرایەوە، ئێستا من هیچ مافم بەسەر ئەو زەوییانە نییە و پارەی خۆم وەرگرتووە، بەڵام بڕیاری زەوی سندوقی کە پارێزگاری هەولێر بۆ زەوییەکانی ئەم گەڕەکە ڕایگرتووە، کردوویەتی بە عوقدەی شەخسی.
ئەردەڵان قادر دەڵێت: ئەگەر خاوەنی زەوییەکان بیانەوێ پارەکانیان بۆ بگێڕمەوە کێشەم نییە و بۆیان دەگەڕێنمەوە، بەڵام ئەوان دەیانەوێ ببنە خاوەنی خانووی خۆیان و مافی خۆیانە بڕیارەکەیان بۆ جێبەجێ بکرێت.
زانیاریی زیاتر: لە سەردەمی لیژنەی چاکسازی سەرۆک لە ساڵانی 2016 و 2017، کارەکانی زەوییەکانی ئەردەڵان ڕاگیراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 6 خولەک لەمەوپێش
هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ دەستپێدەكات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
سوڵتانی عومان سەردانی ڕووسیا دەکات
- کولتوور
- 47 خولەک لەمەوپێش
17ـەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كتێب کۆتایی دێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی توانستی زمانی ئینگلیزی ڕادەگەیێنرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک شانەی داعش لە کەمپی هۆل دەستگیر دەکرێن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
مەراسیمی بەخشین تایبەت بە کاکەییەکان بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سەیدسادق دەیەمین فێستیڤاڵی بەهارە بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای هەسەدە و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كۆدەبنەوە