ئەنجلینا جولی و براد پیت دواجار جیابوونەوە

شەیری بکە لە:
ئەنجلینا جولی و براد پیت دواجار جیابوونەوە

ئەنجلینا جولی و براد پیت

ئاڤا نیوز

 

دوای دەیان ساڵ چیرۆکی خۆشەویشتی و دوای زیاتر لە هەشت ساڵ ململانێ لەسەر کەیسی جیابوونەوە، هەردوو ئەکتەری ئەمریکی براد پیت و ئەنجلینا جولی جیابوونەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەنجلینا جولی و براد پیت زۆرترین ماوەی ژیان بە مشتومڕ و ناکۆکی بەڕێ کردووە پیت ماوەی 11 ساڵە پێکەوە دەژین، هاوکات دوو ساڵیشە بە فەرمی هاوسەرگیرییان کردووە، بەڵام . دوای ئەو ماوەیە چیرۆکی ژیانیان بە جیابوونەوە کۆتایی هات.

 

لێدوانی فەرمی: جەیمس سیمۆن، پارێزەری ئەنجلینا جولی ڕایگەیاند: زیاتر لە هەشت ساڵە ئەنجلینا جولی داوای جیابوونەوەی کردووە، ئەو  دەیەوێت لە ئارامیدا ژیان بەسەر ببات و دۆخی خێزانەکەی بگۆڕێت.

 

زانیاریی زیاتر: براد پیت و ئەنجلینا جولی لە ساڵی 2014 هاوسەرگیرییان کردووە و خاوەنی 6 منداڵن و یەکێکن لە بەناوبانگترین ئەکتەرەکانی ئەمریکا و هۆڵیوود.

 

باکگراوەند: لە ساڵی 2016 ئەنجلینا جولی بەهۆی ڕێککەوتنی لەگەڵ براد پیتی هاوسەری داوای جیابوونەوەی کرد، دواتریش لە دادگا باسی لەوەکرد کە براد پیت لە فڕۆکە تایبەتەکەیاندا بە خراپی مامەڵەی لەگەڵ خۆی و منداڵەکانی کردووە، بەڵام براد پیت تۆمەتەکانی ڕەتکردووە.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ