وەزارەتی کۆچبەرانی عێراق: گەڕانەوەی لوبنانییەکان بەردەوامە و سووریەکانیش دۆسیەیان نییە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی کۆچبەرانی عێراق: گەڕانەوەی لوبنانییەکان بەردەوامە و سووریەکانیش دۆسیەیان نییە

ژمارەیەک ئاوارەی سووری لە عێراق

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایدەگەیێنێ، پڕۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی لوبنان بەردەوامە و گەڕانەوەی سورییەکانیش تائێستا هیچ بڕیارێکی لەسەر نەدراوە.

 

وێنە گەورەکە: دوای  لەشکرکێشی زەمینی سوپای ئیسرائیل بۆ سەرچەند ناوچەیەکی لوبنان، دەیان هەزار هاووڵاتیی لوبنانی ئاوارەی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکەیان بوون، بەپێی ئاماری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق 22500 هەزار لوبنانی لەماوەی سێ مانگدا هاتوونەتە عێراق.

 

لێدوانی فەرمی: کەریم نوری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند: گواستنەوەی ئاوارە لوبنانییەکان بۆ وڵاتەکەیان بەردەوامە، بەڵام بەهۆی گۆڕانکاریەکانی سووریا کەمێک سستی پێوە دیارە.

 

زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە گەڕانەوەی سورییەکان بۆ وڵاتەکەیان نوری ئاماژەی بەوەکرد، تائێستا هیچ دۆسییەیەک لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بۆ ئەو سووریانەی لە سەردەمی بەشار ئەسەد وڵاتەکەیان جێهێشتووە لە و عێراق جێگیر بوون، نەکراوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ