وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیا سەردانی بەندیخانەی سیدنایا دەکەن

شەیری بکە لە:
وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیا سەردانی بەندیخانەی سیدنایا دەکەن

وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیا لە بەندیخانەی سیدنایا لە گەڵ ژمارەیەک کارمەند و پاسەوانی بەندیخانەکە وێنەیان گرتووە

ئاڤا نیوز


لە میانەی سەردانەکەیاندا بۆ سووریا، ژان نۆیل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و ئانالینا بایربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، سەردانی بەندیخانەی سیدنایایان کرد.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سیدنایا یەکێک بوو لە بەندیخانە بەدناوەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد کە هەزاران کەسی تێدا ئەشکەنجە دراوە و کوژراوە. بەندیخانەکە بووەتە هێمایەک بۆ دڕندەیی ڕژێمی ئەسەد.


ئەمەش بزانە: سەردانی وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی سووریای نوێ بەرزترین ئاستی دیپلۆماسیی وڵاتانی ڕۆژئاوایە بۆ سووریا لە دوای کەوتنی بەشار ئەسەدەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ