بایدن بیر لە بژاردەی هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
بایدن بیر لە بژاردەی هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکاتەوە

وێنەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریک

ئاڤا نیوز

بایدن، بەر لە دەستبەکاربوونی ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا، بیری لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کردووەتەوە.

 

وێنە گەورەکە: ئاژانسی ئاکسیۆسی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە داوە، بەم دواییانە جۆ بایدن هەڵسەنگاندنی بۆ بژاردەی هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کردووە.


زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا بژاردەکانی خستووەتە بەردەم بایدن تاوەکو ئەگەر ئێران بەرەو درووستکردنی چەکی ئەتۆمی هەنگاو بنێت، پێش دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێی ئەمریكا، بەری پێی بگیرێت.


بۆچی گرنگە: سولیڤان لەو باوەڕەدا بووە کە لاوازبوونی هاوپەیمانەکانی ئێران لە ناوچەکە و بەرەوپێشچوونی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، پاساوی بەجێن بۆئەوەی هێرش بکرێتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ