ئەمریکا بنکەیەک لە کۆبانێ دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا بنکەیەک لە کۆبانێ دەکاتەوە

بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا ؛ە سووریا، وێنەکە ئەرشیڤە

ئاڤا نیوز

 

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا، دەستی بە هەنگاوەکان کرد بۆ دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازیی لە ناوەندی شاری کۆبانی لە باکووری سووریا.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی نۆرس پرێس بڵاویکردۆتەوە، چەند بارهەڵگرێک کە چەندین کەلوپەلی بیناسازیی وەک، بلۆک و چیمەنتۆیان هەڵگرتبوو، هاتوونەتە ناوەندیی شاری کۆبانی بەمەبەستی دروستکردنی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی.


 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی زانیارییەکان هۆتێلی "کێنێم" لە ناوەندی شاری کۆبانی کە دواتر کرا بە خانووی خوێندکاران، دەبێتە بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە داهاتوودا.

 

باکگراوند: لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019 هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی کۆبانی کشانەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لە هەندێک ناوچەی شارەکە دەستپێکرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ