
ماهر شەرع، وەزیری کاتی تەندروستی سووریا
ئاڤا نیوز
حکومەتی ڕاگوزەری سووریا کە هێشتا تەمەنی نەبووەتە مانگێک، دەیەوێت بە قۆناغ ژمارەی فەرمانبەرانی دەوڵەت کەمبکاتەوە، وەزیری تەندروستی سووریاش دەڵێت، 67%ی فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی هیچ کارێکیان نییە و مۆڵەتیان پێداون تا بەدوای کارێکی نوێدا بگەڕێن.
لێدوانی فەرمی: ماهر شەرع، وەزیری کاتی تەندروستی سووریا کە برای ئەحمەد شەرع، فەرماندەی بەڕێوەبردنی وڵاتەکەشە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند:
- وەزارەتی تەندروستی 82 هەزار و 700 فەرمانبەری هەیە و زیاتر لە نیوەی ئەو ژمارەیە فەرمانبەری تۆمارکردنی ئامار و داتان یان فەرمانبەری کارگێڕین و پێویستییان پێیان نییە.
- جەختیشیکردەوە کە وەزارەتی تەندروستی تەنیا پێویستی بە 27 هەزار فەرمانبەر هەیە.
- ئەوانەی وەزارەتەکەی کاری پێیان نییە مۆڵەتی سێ مانگی بە مووچەیان پێدراوە و لەو ماوەیەشدا وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی کارێکی نوێیان بۆ دەدۆزێتەوە.
- دڵنیاییشیدا کە ئەوانەی پیشەی پزیشکیان هەیە بە سەرجەم پسپۆڕییە جیاوازەکانەوە، بێکار نامێننەوە.
- ئەوانەی لە وەزارەتی تەندروستی دەمێننەوە کار بۆ گەشەپێدانی تواناکانیان و زیادکردنی مووچەکانیان دەکرێت.
- هەوڵ دەدەین خەڵکی تازە لە پسپۆڕی پێویستی تەندروستیدا دابمەزرێنن.
ماهر شەرع پەیوەست بە لابردنی سزاکانیش ئاماژەی بەوەکرد، ئومێدییان هەیە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا سزاکانی سەر سووریا لادەبرێن، ئێستاش بەشێوەی ڕۆژانە کاروانی هاوکاری وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەگاتە دیمەشق و بەسەر ناوچە و بنکە پێویستەکاندا دابەشدەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین بڕیار لە چارەنووسی بەشار ئەسەد دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک شانەی داعش لە کەمپی هۆل دەستگیر دەکرێن
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 14 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون ڕاگەیێنرا
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ ڕێڕەوی گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان