سویسرا پۆشینی نیقاب قەدەغە دەکات

شەیری بکە لە:
سویسرا پۆشینی نیقاب قەدەغە دەکات

قەدەغەکردنی نیقاب لە سویسرا

ئاڤا نیوز

 

یاسای قەدەغەکردنی پۆشینی نیقاب و هەموو ئەو پۆشکانەی کە دەمووچاو دادەپۆشن لە سویسرا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات سزای دارایی دەدرێت. 

 

چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی لە ساڵی 2021 دانیشتووانی سویسرا ڕیفراندۆمێکی جەماوەرییان ئەنجامدا 51% هاووڵاتییان پشتگرییان لە سنوردارکردنی پۆشینی نیقاب کرد، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە داپۆشینی دەموچاو دەبێتە هۆی ڕێگری لە پەیوەندی کۆمەڵایەتیی دەکات و ناتەبایە لەگەڵ بەها نەریتییەکانی ئەو وڵاتە. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە دەستپێکی ئەمساڵەوە، وڵاتەکە یاسایی قەدەغەکردنی پۆشینی نیقاب لە شوێنە گشتییەکان جێبەجێدەکات، هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات سزای دارایی دەدرێت. 

 

ئەمەش بزانە: سویسرا تاکە وڵات نییە کە یاسایەکی لەم جۆرە پەیڕەو بکات، چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپیش وەک بەلجیکا و فەرەنسا و نەمسا، دانیمارک، هۆڵەندا، یاسایی هاوشێوەیان جێبەجێکردووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ