ئاڤا وەڵامی داواکاری شەهیدان و پەککەوتووانی شەڕی داعش وەردەگرێتەوە
- کوردستان
- 2 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
زیاتر لە دوو هەزار وارس و پەککەوتووی شەڕی داعش لەڕێگەی ئاڤاوە داوادەکەن وەزارەتی شارەوانی بیانخاتە لیستی ئەو کەسانە کە لە پرۆسەی وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، وەزارەتی شارەوانیش هەر لە ڕێی ئاڤاوە وەڵامیان بۆ دەنێرێت.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی شارەوانی پلانی داناوە سەرووی 300 هەزار فەرمانبەر و خانەنشینی هەرێمی کوردستان ئەوانەی کە پێشووتر سوودمەند نەبوون لە سنووری شارەوانی خۆیان زەوی وەربگرن، بەڵامبەشێک لە توێژەکان پرۆسەکە نایانگرێتەوە، ئەوان لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوا دەکەن گرفتەکەیان چارەسەر بکرێت
ئەوە پێویستە بیزانیت: هەزار و 744 وارسی شەهیدانی شەڕی داعش و 500 پەککەوتە، داوایان لە ئاڤا کردووە داواکارییەکەیان بۆ بگەیێنێتە شوێنی مەبەست و پرۆسەی وەرگرتنی زەویی ئەوانیش بگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، بەرپرسی بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: "وارسی شەهیدانی شەڕی داعش یەکەی نیشتەجێبوون وەردەگرن، بۆیە پرۆسەی وەرگرتنی زەوی نایاگرێتەوە، پەککەوتووانیش ئەوانەی زەوییان وەرگرتووە جارێکی دیکە وەریناگرنەوە."
جەختی لەوەش کردەوە، ڕێنماییەکان لە کاتێکدا دەگۆڕێن کە لە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێک دەربکرێت، ئەو وارس و پەککەوتووانە زەوی وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 50 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 7 هەزار حەبی دیکەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کۆمەڵێک گەندەڵیی گەورەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە گەرمیان ڕاهێنەرێكی تۆپی پێ بە چەقۆ هێرش دەكاتە سەر سێ یاریزان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێگرییەکانی سوپا گەنجانی سەرگەڕانی ناچارکردووە بەرەو شار کۆچ بکەن