نزیکەی 38 هەزار مامۆستا گرێبەستەکانیان نوێ دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
نزیکەی 38 هەزار مامۆستا گرێبەستەکانیان نوێ دەکرێتەوە

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان گرێبەستی مامۆستایانی گرێبەست نوێ دەکاتەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: لەژێر ڕێنماییی وەزارەتی دارایی و ئابووری، مامۆستایانی گرێبەست لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان بۆ ماوەی یەک ساڵ سوودمەند دەبن.

 

لێدوانی فەرمی: عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ساڵانە بەپێی ڕێکارە یاسایی و کارگیرییەکان، پاڵپشت بە نووسراوی رێنمایی ژمارە 10ی ساڵی 2019 وەزارەتی دارایی و ئابووری، گرێبەستی 37,933 مامۆستای گرێبەست لە 1-12-2024 تاوەکو 1-12-2025 نوێ دەکرێتەوە.

 

باکگراوند: ڕۆژی یەکشەممە 25-08-2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازیی لە ژمارەیەک نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ کرد، دوای گوێگرتنی لە خواست و داواکارییەکانیان، بڕیاریدا لەسەر داهاتی ناوخۆ سەرجەم وانەبێژان کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار مامۆستا دەبێت، بکرێنە گرێبەست.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ