بولگاریا و ڕۆمانیا بوونە ئەندامی ناوچەی شنگن

شەیری بکە لە:
بولگاریا و ڕۆمانیا بوونە ئەندامی ناوچەی شنگن

ئاڵای وڵاتی هەریەک لە بولگاریا و ڕۆمانیان لەگەڵ ئاڵای وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا

ئاڤا نیوز

 

دوای 13 ساڵ هەوڵدان سنوورەکان لە نێوان بولگاریا و ڕۆمانیا و وڵاتانی شنگن نەما و بوونە بەشیک لە ناوچەی شنگن.

 

وێنە گەورەکە: ماوەی 13 ساڵە بولگاریا و ڕۆمانیا دەیانەوێت ببنە ئەندام لە ناوچەی شنگن، بەڵام بەهۆی قەیرانی کۆچبەرانەوە بەشێک لە وڵاتانی هاوسنووریان دژی ئەو هەنگاوە بوون.

 

زانیاریی زیاتر:  لە ڕێککەوتی 31-12-2024، ڤییەنا و چەند وڵاتێکی دیکە پەڵپی خۆیان سەبارەت بە بوون بە ئەندامی بولگاریا و ڕۆمانیا لابرد، بەمجۆرەش هاووڵاتییانی ئەو دوو وڵاتە دەتوانن بەبێ ڤیزا بچنە وڵاتانی دیکەی ناوچەی شنگن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوچەی شنگن لە 23 وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا پێکهاتووە. ڕۆژانە نزیکەی سێ ملیۆن و 500 هەزار کەس لە نێوان ئەو وڵاتانەدا هاتوچۆ دەکەن، هاوکات زیاتر لە 420 ملیۆن کەس لە ناوچەی شنگن دەژین.

 

باکگراوەند: لە ساڵی 2007ـەوە ڕۆمانیا و بولگاریا ئەندامن لە یەکێتیی ئەوروپا، بەشێوەیەکی نیمچەیش بووبوونە بەشێک لە ناوچەی شنگن، بەڵام ڤییەنا وچەند وڵاتێکی دیکە بەهۆی ترسی هاتنی کۆچبەرانەوە لەڕێگەی ڕۆمانیا و بولگاریا بۆ وڵاتانیان دژی هەنگاوەکە بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ