سێنتکۆم: پێگەی حووسییەکانمان لە سەنعا کردە ئامانج

شەیری بکە لە:
سێنتکۆم: پێگەی حووسییەکانمان لە سەنعا کردە ئامانج

لۆگۆی فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکۆم

ئاڤا نیوز

 

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایدەگەیێنێ، لە چەند ناوچەیەکی یەمەن پێگە و بنکەکانی حووسییەکانیان کردووەتە ئامانج و زیانیان بە ژێرخانی ئەو گرووپە گەیاندووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند:لە 30 و 31ـی ئەم مانگە کەشتییە سەربازییەکان و فڕۆکە جەنگییەکانمان پێگەکانی فەرماندەی و کۆنترۆڵ و بنکەی بەرهەمهێنان و کۆگای چەک و موشەکیان لە یەمەن کردووەتە ئامانج.

 

زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەی سێنتکۆمدا هاتووە، ئەو پێگانە حووسییەکان لە ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن بەکاریانهێناوە و بوو بوونە مەترسی بۆسەر ناوچەکە.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەیانیان، یەحیا سەریع وتەبێژی حووسییەکان ڕایگەیاند، “دەستدرێژی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری دەوڵەتێکی سەربەخۆیە، و پشتیوانییەکی ئاشکرایە بۆ ئیسرائیل.”

 

یەحیا سەریع دەشڵێت، حووسییەکان بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە خۆی لەبەرامبەر هەر دەستدرێژییەکدا و  پشتیوانی غەززە دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ