ساڵی 2025 سەرەتایی دەرکەوتنی نەوەی بێتایە

شەیری بکە لە:
ساڵی 2025 سەرەتایی دەرکەوتنی نەوەی بێتایە

نەوەی نوێ لەکاتی بەکارهێنانی کۆمپیتەردا، وێنە: yahoo

ئاڤا نیوز

 

لە یەکەم ڕۆژی ساڵی تازەوە نوێترین نەوەی نوێی دانیشتووان دەردەکەوێت, بەناوی نەوەی بێتا  GEN BETA، ڕۆڵێکی کاریگەریان دەبێت لە گەشەدان بە زیرەکی دەستکرد و تەکنەلۆژیا. 

 

چیرۆکی سەرەکی: لە دایکبووی هەر ساڵێک ناوێکی جیاواز هەڵدەگرێت، بۆ نموونە لە دایکبووی ساڵانی 1994-1980 ئەمانە بە نەوەی جین وای ناسراون، لە دایکبووی ساڵانی 2009-1995 ئەمانە نەوەی جین زێت ناسراون، دواتر لە دایکبووی ساڵانی 2024-2010 بە نەوەی جین ئەلفا نەسراون.

 

بۆچی گرنگە: دەستنیشانکردنی هەر ناوێک بۆ هەر نەوەیەک ئاماژەدانە بە سەردەمێکی نوێ لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لە دایکبووانی ساڵی 2025-2040 دەبن بە نەوەیەکی نوێ بە ناوی جین بێتا، ئەوەی لەبارەیانەوە دەگوترێت کە زیرەکن بەتایبەت لە ڕووی گەشەدان بە زیرەکی دەستکرد و تەکنەلۆژیای سەردەم.

 

لێدوانی فەرمی: مارک مەرکیندڵ، توێژەری کۆمەڵایەتی و ئایندەناس دەڵێت،  ئەم نەوە نوێیە تا ساڵی 2035 نزیکەی %16 دانیشتووانی جیهان پێکدەهێنن، هاوکات ڕۆڵێکی گرنگیان لە هێزی کاردا دەبێت بە نزیکەی 19%. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: