ئاڤا نیوز
كێلێ یەكێكە لە دەروازە سنوورییە نافەرمییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران، ڕۆژانە زیاتر لە 300 بارهەڵگر خۆراک، كەرەستەی بیناسازیی و پیشەسازیی لەو دەروازەیەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكرێن، هاوکات فەرمانبەرانی دەروازە سنوورییەکە کۆمەڵێک داواکارییان هەیە و داوا دەکەن ئاڤا دەنگیان بگەیێنێت.
وێنە گەورەکە: فەرمانبەرانی ئەو دەروازە سنوورییە کۆمەڵێک کێشە و داواکارییان هەیە کە داواکارن لە ڕێگەی ئاڤاوە دەنگیان بگەیێنرێت، لە نامەیەکدا داوا لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەن کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکەن، وەک خۆیان دەڵێن "هیچ دەروازەیەکی سنووریی بەقەد کێلێ داهاتی نییە"، بەڵام داهاتەکە دیار نییە چی لێدێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: داواکارییەکانی فەرمانبەرانی ئەو دەروازییە سنوورییە ئەمانەن..
1. تەواوکردنی پڕۆژەی ڕێگای دەروازەکە کە ماوەی حەوت مانگە بە نیوەچڵی جێهێڵراوە و تەنیا 400 ملیۆن دینار لە کۆی 3 ملیار دینار بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار خەرجکراوە.
2. گەشتیاران ڕێگەیان پێنادرێت لە دەروازەکە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەن، لە کاتێکدا لە هەندێک دەروازەی سنووری دیکەی نافەرمی ئەوە ڕێگە پێدراوە.
3. دەوامی فەرمانبەران تاوەکو 9 و 10ـی شەو درێژ دەبێتەوە، لەکاتێکدا لە دەروازەکانی دیکە بەو شێوازە نییە.
4. نەبوونی ئامێری پێویستی پشکنینی کیمیایی بۆ بەرهەمە هاوردەکراوەکان، کە دڵنیایی تەندروستیان کەوتووەتە ژێر پرسیار.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: عەباس عزیز، بەڕێوەبەری گومرگی ڕاپەرین بە ئاڤای گوت، "تەواونەکردنی ڕێگاکە بۆ نەبوونی سویلە دەگەڕێتەوە، ئێمە کار لەسەر ئەوە دەکەین بەلایەنی کەمەوە 500 ملیۆن دیناری دیکە بدرێت بە کۆمپانیاکە تاوەکو دەست بە کارەکانی بکاتەوە، چونکە بە چاککردنەوەی ڕێگاکە جموجۆڵی بازرگانی هێندە و نیوی ئێستا زیاد دەبێت."
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە داواکاری ڕێگەپێدان بەوەی هاونیشتمانییان بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەن، عەباس عەزیز دەڵێت، ئێران ناهێڵێت ئۆتۆمبێل لە دەروازەکە بچێتە سەردەشت، ئەگینا ئێمە هەموو ئامادەسازییەکمان کردووە و هۆبەی تایبەتمەندیشمان بۆ کردووەتەوە.
لەلایەکی دیکە: هاوپەیوەند بە درێژی دەوامی فەرمانبەران، بەڕێوەبەری گومرگی ڕاپەرین، جەختیکردەوە لەوەی درێژبوونەوەی دەوامی فەرمانبەران تاوەکو درەنگانی شەو بۆ دواکەوتنی بارهەڵگرەکان لە دیوی ڕۆژهەڵات دەگەڕێتەوە، لەبەر ئەوەی کێلێ نافەرمییە و ناتوانرێت هێندێ ڕێکار هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە بیگرینەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 5 خولەک لەمەوپێش
لالش میدی بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاسایشی ئەمریکا دزی لێ دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی کوردستان بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی پاپا دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی پاڵپشتی لە ئەحمەد شەرع دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی کوردستان بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی پاپا دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی ئیمرالی پەیامی نوێی ئۆجەلان لەسەر پڕۆسەی ئاشتی ئاشکرا دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات